شه‌هیدی قه‌ڵه‌م "وه‌دات حسێن"
2024-08-13
457 جار خوێنراوەتەوە
هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی وەدات حسێن کرایەوە
ناوەندی هەواڵ
لە هەشتەمین ساڵیادی تیرۆر‌کردنیدا بەدەستی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لە ئاستی ناوخۆیی و دەرە, یادی شەهیدی قەڵام "وەدات حسێن" کرایەوە.
بکەران و دەستەکانی پشت ئەو تاوانە ئاشکرانەکراون
سەرباری تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر شەهیدکردن و تیرۆکردنی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن، هێشتا بکەران و دەستەکانی پشت ئەو تاوانە ئاشکرانەکراون و کەیسەکەی بە تەمومژاویی ماوەتەوە.
ئەمڕۆسێشەممە13ی ئاب 2024، لە ماڵی سندی لە شاری سلێمانی، لە مەراسیمێکدا یادی هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی وەدات حسێن کرایەوە، هەروەها خانەوادە و ئازادییخوازانی دهۆک سەردانی مەزاری شەهید وەدات حسێن یان لە گۆڕستانی شاخکێ لە دهۆک کرد.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م "وه‌دات حسێن" پەیامێکیان بۆ ڕای گشتیی بڵاوکردەوە
لە هەشتەمین ساڵیادی تیرۆر‌کردنیدا،بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م "وه‌دات حسێن" پەیامێکیان بۆ ڕای گشتیی بڵاوکردەوە و تێدا، سوپاسی ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیەندن ئاژانسی ڕۆژنیوزیان کرد كه به هه‌وڵ و تێكۆشانی بێ‌وچانیان له هەشت ساڵی ڕابردوودا هه‌رگیز سڵیان نه‌كردووه‌تەوه له خوێنی ڕۆژنامەنووسان و به‌رده‌وام به فیداكاریی پشتگیریان له كه‌یسی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م وه‌دات حسێن-یان كردووه و هه‌روه‌ها سوپاسی گه‌نجانی بوێر و چاونه‌ترسی بادینان به‌تایبه‌ت دهۆك کرد، كه به فیداكارییه‌كی گه‌وره‌یان هەبووەو به‌رده‌وام باجی قورسیان داوه له‌پێناو ڕاگرتنی ده‌نگ و پێنووس و یادی شه‌هید وه‌دات به شه‌قامی بادینانەوە.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م "وه‌دات حسێن" پەیامێکیان بۆ ڕای گشتی ڕایانگەیاند، دڵسۆزی گه‌لی سلێمانی و ئیدارە و بەڕێوەبەرانی ئەو شارە، كه ماوه‌ی هەشت ساڵه یادی شه‌هید وه‌دات له‌باوه‌ش ده‌گرن و به گشتیی هه‌موو گه‌لی كورد بۆ هاوخه‌میان بۆ بنەماڵەی وەداد لەیاد ناکرێت.
ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات كراوه یاخود له‌ژێر چاودێریی ئه‌واندا ئه‌م تیرۆره ترسنۆكانه ئه‌نجامدرا
دەشڵێن:"ئه‌مه ماوه‌ی هەشت ساڵه له‌سه‌ر تیرۆری ناجوامێرانه و دڕندانه‌ی ڕۆژنامه‌وان "وه‌دات حسێن" تێپه‌ر ده‌بێت، له ڕۆژێكی وەک ئەمڕۆدا لە 13ی ئابداو لە كاتژمێر 9 بۆ 10ی به‌یانی له شه‌قامێكی سه‌ره‌كی و پڕ هاتوچۆی دهۆك، "وه‌دات حسێن" له‌به‌ر چاو‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر و له‌به‌ر چاو‌ی سه‌دان كامێرای چاودێریی ڕفێنرا و دوای ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر شه‌هید كرا و به‌بێ ئەوەی هیچ كه‌سێک له‌و ڕۆژه‌وه تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه نامرۆڤانه‌یه ده‌ستگیر بكرێت یان لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا بكرێت، لەبەرئەوەش هیچ گومانێك نامێنێت كه ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات كراوه یاخود له‌ژێر چاودێریی ئه‌واندا ئه‌م تیرۆره ترسنۆكانه ئه‌نجامدراوه و دواتریش هه‌موو به‌ڵگه‌كان په‌رده‌پۆش كراوه".
ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه‌مان داكۆكیكاری خوێنی كوڕه‌كه‌یانن
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م "وه‌دات حسێن"لە پەیامەکەیاندا ڕاشیدەگەیەنن، ئه‌وه‌ی جێگای داخێكی زۆره، گۆڕینی ڕا و بۆچوونی دوو له "براكانمانە" له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه، كه به‌داخه‌وه ئه‌مه له نییه‌تێكی به‌رژه‌وه‌ندییخوازانەی شه‌خسی زیاتر نییه و ته‌نیا به‌هۆی ئه‌ندامبوونیانه له‌ناو ئه‌م حزبە تاوانباره و به‌هۆی سڵكردن له‌سه‌ر هه‌ندێك ده‌سكه‌وتی زۆر بچووك و بێ به‌ها بووه، به‌ڵام ئه‌وی ڕاستییه ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه‌مان داكۆكیكاری خوێنی كوڕه‌كه‌یانن، هه‌رچه‌نده "وه‌دات" موڵكی ئێمه نییه و نرخ و به‌هایه‌كی نیشتمانی و جیهانی و ده‌نگی ئازادیی ڕۆژنامه‌وانییه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌سه‌ر خوێنی بازاڕ و بازرگانی بكات و ئه‌مه كارێكی دووره له ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی كوردایه‌تی و هه‌میش مرۆڤایه‌تی.
دەڵێن:" ئێمه بۆ گه‌لی خۆمان و ته‌واوی ڕای گشتیی ڕایده‌گه‌ینین كه له ڕۆژی سه‌ره‌تا چۆن داكۆكیمان له ماف و خوێنی شه‌هید وه‌دات كردووه تا ئێستاش به هه‌مان گه‌رم و گوڕییەوە به‌رده‌وامین و داوا له‌سه‌رجه‌م ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و ته‌واوی ئازادییخوازانی مافی مرۆڤ و دۆزی كورد ده‌كه‌ین، به ئه‌ركی ویژدانی خۆیان هه‌ڵسن و وه‌ك پێشتر له‌سه‌ر خوێنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه، كه به ناحه‌ق و نامەردانە تیرۆركراوه، به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر داكۆكیكردنیان."
هاوکات لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیاش، بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن، چالاکوانان مەراسیمێکی یادکردنەوەی ئەنجامدا.
مەراسیمەکە لەلایەن چالاکوان و ئازادییخوازانەوە ڕێکخرابوو، هەروەها لە سەرەتا خولەکێک بەبێ دەنگی بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆحی شەهید وەدات و تەواوی شەهیدانی قەڵەم دەستی پێ‌کرد.
تا ئێستاش ئاستەنگ بۆ ڕۆژنامەنووسان دروستدەکرێت
لە مەراسیمەکەی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، چالاکوانان ڕفاندن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسانیان لە لایەن ئاسایش وهێزەکانی سەر بەپارتی دیموکرانتی کوردستان ئیدانە کرا و ئاماژە بەوە درا، لە ئێستاشدا پارتی دیموکرانتی کوردستان بەردەوامە بەرامبەر سیاسەتە قێزەونەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان و ئاستەنگییان دەخاتە بەردەم.
هەروەها جەختیش کرایەوە، لە هەر شوێنێک تاوانبارێک دەستگیر نەکرێت ئەوا دەسەڵاتی ئەو ناوچەیە لە پشتی کردەوەکەیە، بۆیە دەبێت پەدەکە بە زوویی بکەرانی ئەو تیرۆرە ڕاپێچی دادگایەکی سەربەخۆ بکات و بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.
ڕۆژنامەنووسانی بە ناحەق دەستگیرکراو ئازاد بکرێن
چالاکوانانی دەرەوە داواشیانکرد، فشارەکان لەسەر پارتی دیموکرانتی کوردستان لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتیشدا زیاتر بکرێت و ڕۆژنامەنووسانی بە ناحەق دەستگیرکراو ئازاد بکرێن، ئەگەر پێش لەو پێشێلکارییانە نەگرێت ئەوا سبەینێ هەموو ئازادییخوازان وڕۆژنامەنووسان دەخرێنە زیندانە تاریکەکانەوە و ئەشکەنجە دەدرێن.
هەشت ساڵ لەمەوبەر و دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕفاندنی وەدات بە بریندارییەکی سەختەوە لەسەر ڕێگای سێمێل - دهۆک دۆزرایەوە، پاش ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە شەهیدبوو.
هیچ کەسێک بە تۆمەتی تیرۆرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەستگیرنەکراوە
ئەمڕۆسێشەممە13ی ئاب 2024، هەشت ساڵی تەواو بەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس "وەدات حسێن" تێپەڕبوو، بەڵام هێشتا هیچ کەسێک بە تۆمەتی تیرۆرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەستگیرنەکراوە.
وەدات حسێن عەلی، ناسراو بە وەدات دهۆکی، ساڵی 1988 لە گوندی ئەلەکانی سەر بە شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای جولەمێرگ-ی باکوری کوردستان لە دایکبووە، خاوەنی حەوت خوشک و 11 برابوو.
بنەماڵەی "وەدات" خەڵکی دهۆکن، بەڵام لە دوای هەرەسی شۆڕش لە ساڵی 1975ی باوکی وەدات ڕوو دەکاتە باکوری کوردستان و لەوێ ژیانی هاوسەریی پێکدەهێنێت، پاشان بەهۆی بارودۆخی ئەو کاتەی تورکیاوە، لە ساڵی 1990دا دەگەڕێنەوە بۆ باشوری کورستان و لە دهۆک نیشتەجێدەبنەوە.
"وەدات" قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی، ناوەندیی و ئامادەیی تا پۆلی 12 لە دهۆک بە سەرکەوتوویی خوێندووە، بەڵام بەهۆی گوشارەکانی سەریەوە لە پۆلی 12ی ئامادەییدا ناچاردەبێت واز لە خوێندن بهێنێت.
"وەدات" لە تەمەنی گەنجیدا بۆ ماوەی چەند ساڵێک وەک چالاکوانی مەدەنیی و ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە دهۆک کار و چالاکیی دەبێت و هەر لەو ماوەیەشدا چەندین چالاکی بۆ پشتیوانی شۆڕشی پارچەکانی دیکەی کوردستان و باکور و ڕۆژئاوا ڕێکدەخات و بەشدارییش لە هەموو بۆنە و چالاکییە نیشتمانی و نەتەوەییەکاندا دەکات، ئەمەش وادەکات جێدەستی بە خەباتی مەدەنیی ئەو پارێزگایەوە دیاربێت و ڕووبەڕووی فشاری زۆری دەزگا ئەمنییەکانیش ببێتەوە.
وەدات حسێن، ڕۆژنامه‌نوس‌و پەیامنێری ئاژانسی (ڕۆژنیوز) بوو، دوای ئەوەی چەندین جار لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە داوای لێ‌کرا سیخوڕییان بۆ بکات و ئامادە نەبوو کاریان بۆ بکات، پاش چەندین جار هەڕەشەکردن، لە 13ی ئابی 2016، بە بەرچاوی خەڵک و کامێراکانی چاودێرییەوە ڕفێندرا و بەشێوه‌یه‌كی دڕندانەو نا مرۆڤانە ئەشکەنجە درابوو، لەژێر ئەشکەنجەدا بریندارکرابو، پاش دۆزینەوە بە زیندووێتی گەیاندرایە نەخۆشخانە، بەڵام بە شێوەیەکی گوماناوی لە نەخۆشخانە تیرۆر کرا.
تا ئەم ساتە بکوژانی "وەدات حسێن" بە ئازادانە دێن و دەچن
تا ئەم ساتە بکوژانی "وەدات حسێن" بە ئازادانە دێن و دەچن و بەردەوامن لەسەر کارە نایاساییەکانیان بەرامبەر بە ئازادییخوازان و ڕۆژنامەنووسان، بۆیە هەر لەو پارێزگایەى کە جەستەى وەداتى تێدا سارد کرایەوە، کۆتایی مانگی ڕابردوو دادگای دهۆک لە دانیشتنێکی شانۆیی پێشتر ئامادەکراودا سزای سێ ساڵ زیندانیان بەسەر "سلێمان ئەحمەد" ڕۆژنامەنووس لە ئاژانسی ڕۆژنیوزدا سەپاند.
|