×

2024-02-03 80 جار خوێنراوەتەوە

بەتلیس ئەو شارە کوردیەی تورکەکان وەک سوکایەتی لە بەرهەمی توتنەکەیان دەخوارد !

بەدلیس یاخود بەتلیس، شارێکی باکوری کوردستانە و هەزار و 545 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، مێژوو نوسان پێیان وایە، مێژووی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوتی پێش زاین و لەو کاتەوە خەڵکی لەسەر ژیاوە  و دەوترێت لە  1814دا ژمارەی دانیشتوانەکەی گەیشتووەتە 12 هەزار کەس و لە 1898دا گەیشتووەتە 30 هەزار کەس، شارەکە بە یەکێک لەلانکەی بەشێک لە کەسایەتییە ئاینییەکان دادندرێت لە مێژوودا، لە نموونەی هەریەکە لە بەدیع و لزەمان، سەعیدی نورسی ، مەلا ئیدریسی بەتلیسی، شوکری بەتلیسی، شەمسی بە تلیسی خەڵکی ئەم شارەبوون

دانیشتووانی بەدلیس ھەمووی کوردی موسوڵمانن، نزیکەی ١٨سەدە بنکەی میرنشینی کورد بووە،  ١٨ میر حوکمی تێدا کردووەوە ، (شەرەفخانی بدلیسی) خەڵکی ئەم شارەیە و لەساڵی [١٥٩٦ز] کتێبی (شەرەفنامە) ی لەسەر مێژووی میرنشین و حکوومەتەکانی کورد داناوە و نوسیویەتی.

لە ئیستادا ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە کوردیە زیاترە لە 50 هەزار کەس کە زۆرینەی ڕەهایان هاوڵاتی کورد و بەشێکیشیان لە ئەرمەنەکانن .

 

لەرووی سیماوە شارەکە روکەشێکی جوان و کلاسیکی هەیە و بە هەبوونی هونەری بیناسازی ناسراوە بەشێوەیەک، دەرەوەی خانوەکان بە بەرد روپۆشکراوە و لە دوو نهۆم پێکدێن و رووکاری دەرەوەی سەقفەکانیشیان لە قوڕە پێکهاتووە ..

 

لەرووی ئابووریەوە بەدلیس بە درێژایی مێژوو پشتی بە کشتوکاڵ بەستووە وەک سەرچاوەی سەرەکی داهات، بەپلەی یەکەمی کشتوکاڵ لە شارەکە، گەنم دێت و ناوبانگێکی جیهانی وەرگرتووە، بەشیوەیەک لە ساڵی 1920 و کاتێک بەریاتانییان هاتوونەتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی،  بە گەنمی بەتلیسیان تووە، گەنمە نایابە بریقەدارەکە.

 

لە پلەی دووەمی کشتوکاڵدا توتن دێت کە بەهەمان شیوەی گەنم ناوبانگێکی تایبەتی هەیە و ساڵانە رێژەیەکی زۆری لێ هەناردە دەکرێت و لە پیشەسازی جگەرەدا بەکاردێت، ئەوەی بووەتە خەمێک بەسەر ناوبانگی توتنی ئەم شارە کوردییەوە، کردەوەی تورکە فاشییەکانە کە لە شەستەکانی سەدەی رابردوو بەردەوامی هەبووە لە سەریان .

ئەلیزا مارکوس، نوسەر و رۆژنامەنوسی ئەمریکی لە کتێبێکیدا بەناوی مێژوی پەکەکە، باس لەوەدەکات، کاتێک عەبدوڵڵا ئۆجەلانی دامەزرێنەری ئەو پارتە بۆ تەواو کردنی خوێندنەکەی بۆ یەکەم جار دەچێتە ئەنقەرە لە ساڵی 1966 دژایەتی شوناسی کوردەکان لە گەشە و ترۆپکدابوو بەشێوەیەک وەک گاڵتە پێکردنێک لە شەقامەکانی تورکیا تورکەکان جگەرەی شاری بەتلیسیان دەکێشا وەک سوکایەتیەک بۆ بەرهەمی توتنی شارەکە .

 

یەکێک لە سەرچاوەکانی دیکەی داهات لە بەتلیس گەشتوگوزارە بەو پێیەی .

دەریاچەی وان دەکەوێتە بەتلیسەوە و ساڵانە رێژەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی دەکەن، لەگەڵ وان  هەریەکە لە دەریاچەکانی ئارین، ئایگر، نازیک دەکەونە شارەکەوە.

 

هەبوونی رێژەیەکی زۆر لە مزگەوت و ناوچەی شوێنەواری ئیسلامی لە شارەکە، دیارترینیان گۆڕستانی سەلجوقییەکانە کە هەشت هەزار و 200 گۆڕی ئەو ئیمپڕاتۆریەتەی تێدایە.

  • ژنێكى ئێزدى به‌ ته‌مه‌نترینى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه‌

  • فەیسبووک لە لای بەشێک لە بەکارهێنەران گەڕایەوە

  • فەیسبووک لە لای بەشێک لە بەکارهێنەران گەڕایەوە

  • فەیسبووک کێشەی تێکەوت و هەژمارەکانی دادەخاتەوە

  • بەتلیس ئەو شارە کوردیەی تورکەکان وەک سوکایەتی لە بەرهەمی توتنەکەیان دەخوارد !

  • چى لەبارەى “کاتژمێرى قیامەت” دەزانى؟ کەى دەبێتـە نیوەشەو؟

سەرەکی