×

دیمەنی فڕۆکە تێکشاوەکەی تورکیا
2024-08-29 361 جار خوێنراوەتەوە

لە کەرکوک فڕۆکەیەکى تورکیا خرایەخوارەوە

ناوەندی هەواڵ

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئاب، فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان لە ئاسمانی كەركوكدا دەركەوت و لە گەڕەكی تسعین (پشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك) كەوتە خوارەوە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراقیش ئاشکرایکرد، فڕۆکەکە درۆنی تورکی بووە و لە سەربازگەی کەی وەنەوە بە مووشەک خراوەتە خوارەوە.

فەرماندەیەکی سوپای عیراق، لە شوێنی ڕوداوەكە بەمیدکانی ڕاگەیاند،  "درۆنێكی توركییە، ئاسمانی عیراقی بەزاندووە، بەو هۆیەشەوە فەرمان بە هێزەكانی ئاسمانی عێراق كراوە بیكەنە خوارەوە".

بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، پارچەكانی فڕۆكەكە بە توركی و ئینگلیزی لەسەرى نوسراوە "پێویستە شەش مەتر لە دەوروبەری دوربیت، چونكە مەوادی تیشكدەرەوەی هەڵگرتووە و مەترسیدارە". 

هاوکات، فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق دەڵێت،  بەپێنج مووشەك فڕۆكەیەكی دەوڵەتی تورکیامان خستووەتە خوارەوە و دەڵێت، مووشەكەكان لە نزیك بازگەی چیمەنەوە هەڵدراوە بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی توركیا.

عەبدولسەلام فەرحان فەرماندەی سوپای عێراق ڕاشیگەیاند، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی توركیا لە نزیك ماڵەكانی گەڕەكی تسعین كەوتووەتە خوارەوە، هێزێكی ئەمنیش گەیشتوونەتە شوێنی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە و لێكۆڵینەوەیان دەست پێكردووە.

جێگرى فەرماندەى هێزى ئاسمانیی عێراق باسی لەوەشکردووە، لە ناوچەى باکوور لە بنکەی سەربازیی کەی وەنەەوە درۆنەکە کراوەتە ئامانج کە لە ئاسمانی قەرەهەنجیرەوە هاتووەتە ناو ئاسمانی کەرکوک.

 لیوا ڕوکن ساڵح حەرز فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک ڕایگەیاندووە، فڕۆکەکە مۆڵەتی فڕینی نەبووە لە کەرکوک بۆیە خستوویانەتە خوارەوە و فڕۆکەکە بە ئاڕاستەی باکوری شارەکە دەڕۆشت. 

بەپێی زانیارییەکان لەکاتی خستنە خوارەوەی درۆنکەی تورکیا لەکەرکوک "ژینگەپارێزێك كە سەرقاڵی پاككردنەوەی كۆڵانەكە بوو برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

خستنە خوارەوەی درۆنەمەترسیدارەکەی تورکیا لەکەرکوک لەکاتێکدایە، هەفتەی پێشوو لە نزیک گوندی تەپەڕەشی سەر بەقەزای سەید سادق لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلی تیمی ڕۆژنامەنووسانی کۆمپانیای چەتری کردەئامانج و بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووس  بەناوەکانی گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین" شەهیدبوون و ڕۆژنامەنووسێكیش بەناوی "ڕێبین بەکر" برینداربوو.

گرتە بکە بۆ بینینى ڤیدیۆى خستنە خوارەوەکەى..

  • شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

  • هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات

  • تورکیا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر کەمپی مەخموری گرتە ئەستۆ

  • لەسەر دۆسییەی كوشتنی نارین گۆران دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ هەشت كەس دەركرد

  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

سەرەکی