×

درۆنە "تورکییەکە" کە لەناو شاری کەرکوک خراوەتە خوارەوە
2024-08-29 235 جار خوێنراوەتەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق وردەکاریی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی تورکیای لە کەرکوک بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵ

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی خستنە خوارەوەی درۆنە تورکییەکەی ئەمڕۆ لەکەرکوک ڕایگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان و هاوپەیمانان لە درۆنەکە ئاگادارکرانەوە، بەڵام درۆنەکە لەسنور بەزاندن نەوەستاوە.

ئەمڕۆپێنجشەممە، 29ی ئابی 2024، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەر بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە"کە هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق درۆنێکیان بینوەو چاودێرییان کردووە دواتر درۆنەکە هاتووەتە ئاسمانی کەرکووک کە دامەزراوە و بارەگاکانی عێراقی لێیە." 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەشڵیت، کاتژمێر 9:30ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرگری ئاسمانی عێراق چاودێری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوی کرد و چاودێرییەکە بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بووە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە، ئەو درۆنە بەبێ ئەوەی هۆکاری فڕینی ئاشکراکرابێت بەسەر سەنتەری شاری کەرکوک، کە بارەگای حکومەتی و ناوەندە ئابوورییە گرنگەکانی تێدایە، فڕیووە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئاسمانی کەرکووک و بەدیاریکراوی لەسەر گەڕەکی تسعینی شارەکە درۆنێکی گەورە خرایەخوارەوە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاندووە، لە کاتژمێر 9:30ی بەیانی درۆنەکە بینراوە و کاتژێر 10:30ی بەیانی دوای بەزاندنی ئاسمانی پارێزگای کەرکوک خراوەتە خوارەوە.  
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لەڕاگەیەندراوەکەیدا پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە کە درۆنەکە "تورکییە و لەناو شاری کەرکوک خراوەتە خوارەوەو لێکۆڵینەوەشی لەسەر دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەدەزگا فەرمییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، درۆنەکە لە جۆری UVA AKSUNGURە کە پێشتر پێی دەوترا ئەنکا-2 و لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازیی گەردوون و ئاسمانی تورکی دروستکراوە. 

لەکاتی خستنەوە خوارەوەی فڕۆکەکە، عەبدولسەلام حەمودی، جێگری فەرماندەی بەرگری هێزی ئاسمانیی ناوچەی باکوور لە  لە شوێنی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تسعینی شاری کەرکوک بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، "تیمەکانی بەرگریی ئاسمانی عێراق درۆنێکی تورکیایان خستە خوارەوە کە لە سنوری سلێمانییەوە هاتبووە کەرکوک.

وتیشی، "درۆنە تورکییەکە بە چەک و هەوڵی عێراق و ڕێنماییەکانی فەرماندەی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی عێراق خراوەتەخوارەوە."

  • ئەمریکا نایەوێت ئیسرائیل و ئێران ڕاسته‌وخۆ ڕوبه‌ڕووى یه‌كتر ببنه‌وه‌

  • وتەبێژی تەندروستی جیهانی: بەدرێژایی تەمەنی کارکردنم هاوشێوەی جەنگی غەززەم نەبینیوە

  • ساڵێک بەسەر جەنگی غەززە تێدەپەڕێت و ئامارەکان جیهانیان شۆک کردووە

  • سودانی لەبارەی مەترسییەکان و دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە نامەیەك بۆ ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا دەنێرێت

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

سەرەکی