×

2024-10-01 97 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەی ئارامی سلێمانی: بردنەژوورەوەی کامێرا و مۆبایل بۆ بنکە و وێستەگەکانی دەنگدان قەدەغەیە

ناوەندی هەواڵ

لیژنەی ئارامی پارێزگای سلێمانی لە نووسراوێکدا بڕیارەکانی لیژنەکەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، بردنەژوورەوەی کامێرا و مۆبایل بۆ بنکە و وێستەگەکانی دەنگدان لە دەنگدانی تایبەت و گشتی قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژی هەڵبژاردن هاتوچۆ لەنێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش ئاسایی دەبێت و فڕۆکەخانە، دەروازە نێودەوڵەتییەکان و بازگەی نێوان شارەکان کراوە دەبن.

لەنوسراوەکەدا ئەوەشهاتووە، چاودێرى قەوارە و هاوپەیمانییەکان و چاودێرى نێودەوڵەتى و ڕۆژنامەوانان بەبێ باجى فەرمیى کۆمسیۆن ناتوانن بچنە ناو بنکەکانى دەنگدان.

بەگوێرەی نووسراوەکەی لیژنەی ئارامی پارێزگای سلێمانی، هەموو میکانیزمێک بۆ "هەڵبژاردنێکی ئازادانەی ڕوون و بێگەرد دەگیرێتەبەر".

 

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی