×

2024-10-01 107 جار خوێنراوەتەوە

ڕێباز حەملان: پاره‌ی ته‌واوكاری مانگی هه‌شت نه‌نێردرێت مووچه‌ دابه‌ش ناكه‌ین

ناوەندی هەواڵ

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، تا ئێستا بەغدا ته‌واوكه‌ری موچه‌ی مانگی (ئاب/8)ی نه‌ناردوه‌ و تا ئه‌و پاره‌یه‌ش نه‌نێردرێت ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ناكرێت، چونکە هەرێم داهاتی نەوتی نەماوە و نیوەی داهاتی ناوخۆش بۆ بەغدا دەنێرێت، پارەی لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە.

ئەمڕۆ 1-10ى 2024،  88 رۆژی تەواوە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەک مووچەیان وەرگرتووە، ئایندەی موچەی مانگەکانی ( 8 و 9 ) بە نادیاری ماوەتەوە و فەرمانبەرانیش لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەکانیانن .

رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، دەبوو لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەو کورتهێنانەی کە هەبوو لە مووچەی مانگی هەشت بۆمان بنێرن کە 243 ملیار دینار بوو. دوای ئەوەی کە هەموو ئەو داواکارییانەی کە بەغدا هەیبوون بۆیان نێردرانەوە، بەڵام بەداخەوە وەزارەتی دارایی عێراق هەر رۆژە و پاساوێک دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەو بابەتە دوابخات.

دەشڵێت، بە پلانی ئەو لایەن و کەسانەی کە ئێستە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن، مووچەی خەڵک دوا کەوتووە. دوێنێ بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئابووری چووەتە بەغدا و هەندێ تێبینیی دیکەیان لەسەر بابەتی بایۆمەتری هەبوو لەسەر هەندێک پلەبەرزکردنەوە لە هەندێک فەرمانگەی حکومەت ئومێد هەیە ئەمڕۆ پارەکە بندێردرێت.

بەوتەى رێباز حەملان، بڕیار بوو دوێنێ ئەو 243 ملیار دینارە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، نەیانخست، بەڵام ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری لەوێیە و هیوایەک هەیە ئەمڕۆ ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژمارەکە. لەگەڵ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە چووە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بانکی فیدراڵی لە هەولێر، ئەوکاتە وەزارەتی دارایی راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.

زیاتر لە هەفتەیەکە 755 ملیار دینار پارەی مووچەی مانگی 8، کە بەغدا بەناوی مانگی 7ـەوە ناردوویەتی، بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە، بەڵام کورتهێنانی هەیە بۆ دابەشکردنی مووچە و بەوتەى بەرپرسانى هەرێم بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران  پێوستی بە 998 ملیار دینارە، بەگوێرەی ئەو ژمارەیە، 243 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.

 

 

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی