×

2024-10-01 143 جار خوێنراوەتەوە

چارەنووسى کۆچبەرەکوردە دەستگیرکراوەکانى تونس یەکلاى دەکرێتەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەو ژمارە کۆچبەرە کوردانەى هەرێمى کوردستان و عێراق کە لە تونس دەستگیرکراون یەکلاى دەکرێتەوە و بریکارى وەزارەتى دەرەوەى عێراقیش دەڵێت لەنێویاندا تۆمەتبارى ماددەى هۆشبەر هەیە.

زیاتر لە مانگێکە 14هاوڵاتى دانیشتووى شارى سلێمانی، بەمەبەستى گەیشتن بە ئەوروپا لە ئاوە هەرێمییەکانى تونس دەستگیرکراون، تا ئێستا لەوێ دەستبەسەرن.

عومەر بەرزنجى، بریکارى وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، لەماوەى رابردوودا ژمارەیەکى زۆر هاوڵاتیى عێراق کە هاوڵاتى هەرێمى کوردستانیشیان تێدابووە و ویستویانە بە رێگەى ئاویى خۆیان بگەیەننە وڵاتانى ئەوروپا، بەڵام لەلایەن حکومەتی تونسەوە دەستگیرکراون.

دەشڵێت، ئەو کەسانەى لە تونس دەستگیرکراون، بازرگانى ماددەى هۆشبەریان تێدایە و لەو وڵاتە دادگاییدەکرێن، بەڵام ئەوانەى هیچ تۆمەتێکیان لەسەر نییە، رۆژانى داهاتوو ئازاد دەکرێن.

بەوتەى بریکارى وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئەو 14 گەنجەى سنوورى پارێزگاى سلێمانى کە نزیکەى مانگێکە لە تونس دەستگیرکراون، بەشێکیان ئازاد کراون و لەماوەى 10 رۆژى داهاتوودا چارەنووسى ئەوانى دیکە یەکلادەبێتەوە و ئەوانە ئازاد دەکرێن کە هیچ تۆمەتێکیان لەسەر نەبێت .

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی