×

2024-10-01 240 جار خوێنراوەتەوە

کۆمیسیۆن داواى رادەستکردنى قوتابخانەکان دەکات

وەک ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى  پەرلەمانى کوردستان دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان داواى کردووە حەوت ڕۆژ خوێندنگەکانیان پێبدرێت.

نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەرى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان راگەیاند، لە 15ى ئەم مانگەوە لە خوێندنگەکان دەست بە ئامادەکاریى  دەکەن بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن، لەکاتى دانانى خشتەى کاتی کارکردنى کۆمیسیۆن داوایان لە سەرۆکایەتیی هەرێم کردووە، خوێندنگەکانیان بۆماوەى حەوت رۆژ رادەستبکەن و ئەونیش رەزامەندییان پیشانداوە.

دەشڵێت، بەگوێرەى داواکارییەکەى کۆمیسیۆن لە رۆژى سێشەممە 15ى تشرینى یەکەم، دەوام لە قوتابخانەکان رادەگیرێت، تا رۆژى دووشەممە 21ى تشرینى یەکەم.

بڕیارە رۆژی 20ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت، بە پێى ئامارەکانیش دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەیە لەکۆى ئەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618ـیان دەنگدەری گشتی و 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن.

 

 

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی