×

2024-10-01 86 جار خوێنراوەتەوە

گوڵستان کڵچ: وەک لایەنێکى سەرەکى ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانى تورکیا کاریگەرى گەورەمان هەیە

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی ڕایگەیاند، کاریگەریی ئەوان لە پەرلەمان بە ئەندازەی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکییە و لە بەرامبەر هاوپەیمانیی ئاک پارتی و مەهەپە وەستاوەتەوە، تاکە پارتە ڕێگرە لە سیاسەتی فاشیزمی ئاک پارتی و مەهەپە.

گوڵستان کڵچ، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەرلەمان وتی، دەم پارتی لە پەرلەمان و لە سەرتاسەری وڵاتدا، نوێنەرایەتی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە دەکات، ئەمە واقیعە و تەواوی پارتە سیاسییەکان و گەلانی تورکیا دەزانن.

وتیشی، هێزێکی سەرەکین لە بەرامبەر ئاک پارتی و مەهەپە، هاوکات تاکە پارتە ڕێگرە لە سیاسەتی فاشیزمی ئاک پارتی و مەهەپە.

گوڵستان کڵچ، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی ، دەم پارتی تاکە پارتە ڕاشکاوانە قسەی خۆی لە دژی سیاسەتەکانی کۆشکی کۆماری و سیاسەتی شەڕ دەکات، هەروەها تاکە پارتی سیاسییە ڕاستییەکان بۆ گەلی تورکیا ئاشکرا دەکەن.

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی