×

دەنگدەرێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان
2024-10-17 246 جار خوێنراوەتەوە

ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌ ژماره‌؛ ڕێنمایى لیژنه‌ى ئه‌منیی: مۆبایل و كامێرا مه‌به‌ن بۆ بنكه‌كان

ناوەندی هەواڵ

لیژنه‌ى ئه‌منیی سه‌رپه‌رشتیكارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، داوا له‌ ده‌نگده‌ران ده‌كات مۆبایل و كامێرا نه‌به‌ن بۆ بنكه‌كانى ده‌نگدان، ئه‌گه‌رنا لێیان ده‌سه‌نرێت.
ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ ڕۆژى ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتى مۆبایل و كامێراى فۆتۆ مه‌به‌نه‌ بنكه‌كانى ده‌نگدان، ئه‌گه‌رنا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ڕێگرده‌بن و لێتان وه‌رده‌گرن.
بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ 20 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2024 به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌نگدانى تایبه‌تیش دوو ڕۆژ به‌ر له‌و به‌رواره‌ و له‌ 18 ى مانگ  به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت 215.960 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، جگە لە پارێزگاکانی هەرێم لە حەوت پارێزگای دیکەی عێراق بنکەی دەنگدانیان بۆ دادەنرێت.

کارتی دەنگدانی تایبەت لە کاردەخرێت

بەپێی رێکارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەنگدانی تایبەت دوو رۆژ پێش رۆژی دەنگدانی گشتی بەڕیوەدەچێت، کە تێیدا هێزەکانی ناوخۆو پێشمەرگەو بەندکراوان و هەندێک لە نەخۆشی نەخۆشخانەکان دەنگی تێدا دەدەن.

پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن، کە رێکخراوێکی تایبەتە بە پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە: ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا پێشهاتی نوێیە و پێشتر نەبووە ئەوەیە کە دەنگدەرانی تایبەت ناتوانن و رێگەیان لێگیراوە کە دووجار دەنگ بدەن، چونکە کارتی بایۆمەترییەکانیان بە جۆرێک پرۆگرامسازیی بۆ کراوە کە دوای دەنگدانیان راستەوخۆ کارتەکانیان بۆ ماوەی (72) کاتژمێر لەکاردەکەوێت، جگە لەوەی دوابەدوای دەنگدان راستەوخۆ کارتەکانی بایۆمەتریشیان لێوەردەگیرێتەوەو دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی گشتی بە ماوەیەک کارتەکانیان پێدەدرێتەوە.

چەند کەس مافی دەنگدانیان هەیە

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە دەنگدانی تایبەتیدا 215.960 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، جگە لە سێ پارێزگاکەی هەرێم، لە حەوت پارێزگای دیکەش دەنگدەرانی تایبەتی هەرێمی کوردستان هەن ئەوانیش (کەرکوک، بەغداد/کەرخ-رەسافە، نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار و واست).

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاوی کردەوە: دەنگدانی تایبەت کە هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ تێیدا بەشدارن، لە 165 بنکە و 749 وێستگەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکە مافی بەشداریی کردنیان هەیە لە هەڵبژاردنەکەدا.
ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت به‌مشێوه‌یه‌ به‌سه‌ر پارێزگاکاندا دابه‌ش بوون (هەولێر 89.791، سلێمانی 78.661، دهۆک 40.959، هەڵەبجە 952، کەرکوک و بەغدا و پێنج پارێزگاکەی دیکە 5600) دەنگدەر.

کەس نازانێت دەنگت بەکێ داوە

لە دوایین راگەیەندراویدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: کۆمسیۆن پابەندە بە پارێزگاریکردن لە سەلامەتیی پڕۆسەی هەڵبژاردن و نهێنی دەنگدانی دەنگدەران و پارێزگارییکردن لە پاراستنی نهێنی دەنگدان، بە یەکێک لە پێوەرەکانی بێگەردیی دادەنرێت.
به‌وته‌ى كۆمسیۆن لە پەیڕەو و رێکارە هونەرییەکان بۆ رۆژی دەنگدان ئەوەی رەچاو کردووە، هیچ لایەنێک بە کۆمسیۆنیشەوە ناتوانن بزانن کە بژاردەکانی دەنگدەران چین و بۆ کێ دەنگیانداوە.

دەنگدانی گشتی

رۆژی 20ی مانگ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت، جگە لەوەش ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەمکراوەتەوە، لەو ژمارەیەش 95 کورسی گشتی و پێنج کورسی پێکهاتەکانی تورکمان و مەسیحییە، هەروەها هەرێمی کوردستان دابەشکراوە بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای پارێزگاکان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە).

 

  • ئه‌و پیاوه‌ كێیه‌ كه‌ كۆریاى باكور ناردوویه‌تیه‌ ئۆكرانیا بۆ فه‌رمانده‌یى سه‌ربازه‌كانى؟

  • مێژووی سەرژمێری گشتیی لە عێراق بە داتا

  • سبەینێ قۆناغی سێیەم و تەواوکاریی سەرژمێری بەرێوەدەچێت

  • توركیا له‌ ڕێگه‌ى دیواره‌وه‌ باكور له‌گه‌ڵ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان لێك داده‌بڕێت

  • چیرۆكی ئایدن و ڕۆژین؛ ئەو دوو ئێزدیەی لە ڕێگەی فەیسبووكەوە یەكیان دۆزییەوە

  • پێنج ڕووداوی گرنگ لە مێژووی سلێمانی

  • هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی 10 بۆچی ئاڵۆز و درێژخایەن دەبێت؟

  • توركیا هێزى زیاتر ده‌هێنێته‌ هه‌رێمى كوردستان و گومان له‌سەر نیازى ڕاسته‌قینه‌ى هەیە

  • بۆچی بنكەی هەریر فراوان دەكات؟ گومان لە كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق و سوریا دروستدەبێت

سەرەکی