چەند سەربازێکی ئەمریکی
2024-10-19
374 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مریكى: واشنتۆن به نهێنى كۆماندۆى ناردووه‌ته ئیسرائیل
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى به پشت به‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه، وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا به نهێنى هێزێكى كۆماندۆى ناردووه‌ته ئیسرائیل بۆ پشتیوانیكردنى سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته بۆ ئازادكردنى ئه‌و بارمته ئیسرائیلیانه‌ى له‌لاى حه‌ماسن.
به‌وته‌ى ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ناردنى ئه‌و سه‌ربازانه چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى هه‌واڵگرى و شه‌ش درۆنى پێشكه‌وتووى جۆرى "ئێم كیو نۆ" ى ناردووه‌ته ئیسرائیل.
وه‌ك ڕۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت ئه‌و سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانه له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕى ئیسرائیل و حه‌ماس چوونه‌ته ئه‌و وڵاته و ته‌نها كاریان له‌سه‌ر ئازادكردنى بارمته‌كان نه‌كردووه، به‌ڵكو بۆ كوشتن و ڕاوه‌دونانى سه‌ركرده‌كانى حه‌ماسیش چوون.
هه‌رچه‌نده ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌نه‌كردووه كه ئه‌مریكا ڕۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بووه له كوشتنى سه‌ركرده‌كانى حه‌ماس، به‌ڵام باسى له‌وه‌كردووه له كوشتنى یه‌حیا سنوار سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى حه‌ماس هاوكارى ئیسرائیلى كردووه.
پێشتر ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ى ئاشكراكردبوو، ئیسرائیل له ڕێگه‌ى ئامێرێكى ده‌نگهه‌ڵگرى ئه‌مریكییه‌وه توانیویه‌تى گوێ له‌چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كى یه‌حیا سنوار سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیساسى حه‌ماس بگرێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له دیاریكردنى شوێنه‌كه‌ى.
ئه‌مریكا له‌وكاته‌وه‌ى شه‌ڕى نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له حه‌وتى ئۆكۆتبه‌رى ساڵى ڕابردوه‌وه ده‌ستیپێكردووه هاوكارى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى ئیسرائیل ده‌كات، پێش ده‌ستپێكردنى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه ئه‌مریكا تیمێكى نارده ئیسرائیل تا سوپاى ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ئه‌و شه‌ڕه ڕاهێنان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌مریكا ڕادارێكى پێشكه‌وتووى ڕاده‌ستى ئیسرائیل كرد كه نه‌خشه‌ى سه‌دان تونێلى حه‌ماسى بۆ ئاشكراكردن.
له هێرشه‌كه‌ى حه‌وتى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردووى حه‌ماس بۆسه‌ر ئیسرائیل، به‌پێى ئاماره فه‌رمییه‌كانى ئیسرائیل زیاتر له 1200 كه‌س كوژراون كه به‌شێكى زۆریان سڤیل بوون، جگه له‌وه‌ى 251 كه‌سى به بارمته‌گرت، هه‌رچه‌نده زانیارییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به‌شێكیان به‌هۆى بۆردومانى ئیسرائیل بۆسه‌ر حه‌ماس كوژراون و به‌شێكیشیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌ماسه‌وه كوژراون.
به‌پێى نوێترین زانیاریی تائێستا 97 بارمته‌ى ئیسرائیلى له‌ناو غه‌ززه‌دا ماون و سوپاى ئیسرائیل ده‌ڵێت 34 یان كوژراون، ئه‌وانى دیكه‌ش شوێنیان ڕوون نییه.
ئیسرائیل تائێستا به‌هۆى هێرشه‌كانیه‌وه بۆسه‌ر غه‌ززه، 42500 فه‌ڵه‌ستینى كوشتووه، كه زۆربه‌یان سڤیلن.
|