ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
2024-10-23 308 جار خوێنراوەتەوە

ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م پێكهێنانى حكومه‌ت چى ده‌بن؛ پارتى له‌گه‌ڵ كێ حكومه‌ت پێكده‌هێنێت؟

ناوەندی هەواڵ

له‌ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان پارتى ژماره‌ى كورسییه‌كانى كه‌میكرد، به‌ڵام ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى زیادیكرد، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگۆڕێت كه‌ پێكهێنانى حكومه‌ت بۆ پارتى قورس ده‌بێت و چیتر وه‌ك پێشوو ناتوانێت "بێمنه‌ت" بێت.

ئه‌وه‌ى زیانى به‌ پارتى گه‌یاند له‌ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ 18 و 20 ى ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌چوو، گۆڕانى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بوو له‌یه‌ك بازنه‌ییه‌وه‌ بۆ چوار بازنه‌یى، هه‌رچه‌نده‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى ڕابردوو 700 هه‌زار ده‌نگى هێنا و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌نگه‌كانى زیادیكرد بۆ زیاتر له‌ 800 هه‌زار ده‌نگ، به‌ڵام چوار بازنه‌یى كورسییه‌كانى له‌ 45 ه‌وه‌ كرد به‌ 39 كورسى.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ناو پارتى، سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه‌ پێى وایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ یه‌ك بازنه‌ بوایه‌ پارتى ده‌بووه‌ خاوه‌نى 47 كورسى، ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كى گه‌وره‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ئێستا.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كورسییه‌كانى كه‌مكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا پارتى زۆرترین كورسى په‌رله‌مانى هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌ستپێشخه‌ربێت و سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌ربگرێت، هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند لایه‌نێك سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان هه‌یه‌ و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ساخته‌كارى كراوه‌ و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پێكهێنانى حكومه‌ت زیاتر دواده‌خات.

به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى ئیراده‌ میدیا، ئه‌گه‌ر پارتى سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌ربگرێته‌وه‌ یه‌كێتى ئاستى داواكارییه‌كانى به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌ و جگه‌ له‌ جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت داواى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و چه‌ند پۆستێكى باڵاى دیكه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێكهێنانى حكومه‌ت قورستر ده‌كات.

ئێستا هه‌ڵبژاردن ته‌واو بووه‌ و قه‌یرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك خۆیانن، به‌ڵێنه‌كانى هه‌ڵبژاردنیش كه‌ حزبه‌كان پێشتر دایان جارێ ده‌بێته‌ قوربانى پێكهێنانى حكومه‌ت و به‌نزیكه‌یى شه‌ش مانگى تر كه‌س باسیان ناكات.

ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ته‌نها ئه‌نجامه‌كان سوپرایز نه‌بوون، به‌ڵكو پێكهێنانى چه‌ند هاوپه‌یمانییه‌كى نوێ و چاوه‌ڕوان نه‌كراو سوپرایزێكى دیكه‌ ده‌بن جا ئه‌و هاوپه‌یمانیانه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت بن یاخود بۆ بوون به‌ ئۆپۆزسیۆنێكى كارا كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مریكاش هه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌وێت.

له‌ ئێستاوه‌ به‌شێك له‌ حزبه‌ بچوكه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتى هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت پێكبهێنن، پارتیش ئه‌مه‌ وه‌ك فشار به‌رامبه‌ر یه‌كێتى به‌كارده‌هێنێت.

به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان پارتى 39 كورسى و یه‌كێتى 23 و نه‌وه‌ى نوێ 15 كورسییان هێناوه‌، یه‌كگرتوو حه‌وت كورسى و ڕه‌وتى هه‌ڵوێست چوار كورسى و كۆمه‌ڵ سێ كورسى و به‌ره‌ى گه‌ل كورسییه‌كیان هێناوه‌، گۆڕان و هاوپه‌یمانى كوردستانیش یه‌كى كورسییه‌ك.

 

  • ئەردۆغان چۆن دەیەوێت ترەمپ وا لێبكات پشت بكاتە كوردانی ڕۆژئاوا؟

  • یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەكانیان خێراتر دەكەن

  • چی لە پشت پەردە دەگوزەرێت؟

  • ڕۆژئاوا بەرەیەكی دیكەی شەڕی بۆ زیادبوو

  • دەستێوەردان لەپێكهێنانی كابینەی 10 ی حكومەت دەكات

  • ئیسرائیل شەڕ و فراوانکردنی سنووری دەوێت ترەمپیش کوژانەوەی ئاگرو ئاشتی دەوێت

  • بۆ سێ پرس دێت هەرسێکی پەیوەستە بە كورد

  • ​ساڵیادی كۆبانێ؛ بۆنەیەك بۆ بیرهێنانەوەی یەكڕیزی كورد

  • شاندێکی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

سەرەکی