2025-01-26 138 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل شەڕ و فراوانکردنی سنووری دەوێت ترەمپیش کوژانەوەی ئاگرو ئاشتی دەوێت

ناوەندی هەواڵ

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ توانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بباتەوە و ببێتەوە بە سەرۆک، بەڵێنەکانی ترەمپ بەرقەراکردنی ئاشتی و وەستانی شەڕە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەرچەندە بنیامین ناتیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پشتگیری هاتنەوەی ترەمپی کرد بەڵام پێناچێت هەموو سیاسەتەکانی بە دڵی ئەو بێت.

باس لەوە دەکرێت کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ ڕێکەوتنی ئاگربەست لە غەززە وەک دیارییەک پێشکەشی سەرۆکی ئەمەریکا کردووە دەیەوێت ئەم دیارییە  وه‌ك كارتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئيسرائيل له‌گه‌ل حكومه‌ته‌ نوێيه‌كه‌ى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا به‌كاريبهێنێت. 

ناتانیاهۆ پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە چڕتر کربوەوە و ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئیدارەی بایدن دواخست"چونکە دەیەوێت ترەمپ سەربکەوێت و پێی بڵێت کەئه‌وه‌ ئه‌و بوه‌ یارمەتی داوە بۆ بردنەوەى هه‌ڵبژاردن. 

گەڕانەوەی ترەمپ رێگا بۆ لکاندنه‌وه‌ کەناری ڕۆژئاوا خۆش ده‌كات و ساڵی 2025ی بە ساڵی سه‌ركه‌وتنى بەسەر کەناری ڕۆژئاوا ڕادەگەینێت

باڵی ڕاستڕەو لە ئیسرائیل پێشبینییان دەکرد کە ترەمپ پشتگیری لە جەنگێكى نوێ لە غەززە دەکات و پلانی هەیە ڕێگە لە هاتنی خۆراک بۆ غەززە بگرێت له‌لايه‌كى تره‌وه‌ وەزیری دارایی (بيتسلئلێل سموتریچ) کە هاوپەیمانێكی دیکەی نەتانیاهۆیە، ڕايگه‌ياند " گەڕانەوەی ترەمپ رێگا بۆ لکاندنه‌وه‌ کەناری ڕۆژئاوا خۆش ده‌كات و ساڵی 2025ی بە ساڵی سه‌ركه‌وتنى بەسەر کەناری ڕۆژئاوا ڕادەگەینێت "

پێشبینییە ئەرێنییەکانی باڵی ڕاستڕەو لە کاتێکدا بوو پێشتر ترەمپ ئۆرشەلیمى بە پایتەختی ئیسرائیل ناو ده‌برد و بەرزاییەکانی جۆلانيشي وه‌ك به‌شێك له‌ ئيسرائيل دانا  هاوکات ئەگەر ناتانیاهۆ ڕێککەوتنەکە وەک دیارییەک پێشکەش بە ترەمپ بکات وەک كه‌سێكى ئاشتيخواز لە جیهاندا ده‌يناسێنێت چونكه‌ له‌ هه‌مان كاتدا لەگەڵ خواستی ترەمپ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا يه‌ك ده‌گرێته‌وه‌.

بەڵام پێناچێت  پێشبینییەکان بەو شێوەیە بن کە ناتنیاهوو دەیویست  سەڕەڕای هەوڵدان بۆ دواخستنی ڕێکەوتنەی ئاگربەست تا گەیشتنی ترەمپ به‌ كۆشكى سپى، لە کاتێکدا ترەمپ  لە مانگی ئاداری 2024، ئیدارەکەی ترەمپ یەکەم تەلەفۆنیان بۆ نەتانیاهۆ کرد بۆ خێراکردنی کۆتاییهێنان بە جەنگ. بەشێوەیەک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ترەمپ داوای لە ناتانیاهۆ کرد بە خێرایی کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت و وتی ئەگەر ئه‌و سەرۆک بوایە، داگیرکردنی غەززە ڕووی نەدەدا.

ئەو فشارەی ئیدارەی ترەمپ ئێستا خستووەيه‌تيە سەرمان لەلایەن ئیسرائیلەوە چاوەڕوان نه‌كراوبو

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە چی بە نەتانیاهۆ دەڵێت سەبارەت بە شەڕی غەززە، ترەمپ گوتی "دەبێت كۆتاييى به‌ داگيركردنى غه‌ززه‌ بهێنيت و بگەڕێیتەوە بۆ جیهانێکی پڕ له‌ ئاشتی. ئێمە پێویستمان بە ئاشتی هەیە لە جیهاندا. ئێمە پێویستمان بە ئاشتیيه‌ به‌ تايبه‌ت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەمەش پێچەوانەی هەموو پێشبینییەکانی ناتینیاهوو بوو.

هەرچەندە ترەمپ هەڕەشەی توندی کرد ئەگەر بێت و دیلەکان ئازاد نەکرێن بەڵام لەناوخۆى ئیسرائیل مقۆمقۆ ڕويداوه‌ له‌وه‌ى کە چۆن ترەمپ دەڵێت دەرگای دۆزەخ له‌سه‌ر حەماس دەکاتەوە و ترەمپ خۆی فشار دەخاتە سەر نەتانیاهۆ بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە له‌ كاتێكدا چه‌ند بارمته‌يه‌كى كه‌م ئازاد كراون.
یاکۆڤ بێردوگۆ، ڕۆژنامەنووسێکی نزیک لە نەتانیاهۆ دەڵێت: "ئەو فشارەی ئیدارەی ترەمپ ئێستا خستووەيه‌تيە سەرمان لەلایەن ئیسرائیلەوە چاوەڕوان نه‌كراوبو وه‌ ئەم فشارانە لە کرۆکی خودى خۆى به‌شێك ده‌بن له‌ کێشەکە.

ئێستا  ناکۆکی لە کابینەکەیی ناتانیاهۆ دا هەیە و بەشێکیان پییان وایە ناتانیاهۆ ملکەچی فشارەکانی ئیدارەی ترەمپ بووە هەربۆیەش  ئیتمار بن غفیر دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە حکومەت پێشکەش کرد و تا دێت لێشاوى ده‌نگى ناڕه‌زايی زیاد دەکات چونكه‌ وا هه‌ست ده‌گه‌ن نه‌گه‌شتون به‌ ئامانجه‌كانيان كه‌ سه‌ره‌كيترينيان ڕاگواستنى فه‌له‌ستينييه‌كانى دانيشتوى غه‌ززه‌و داگيركدنى شاره‌كه‌ بوو .

ناتانیاهۆ دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت، لەکاتێکدا ترەمپ دەیەوێت ئاشتى له‌ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به‌رقه‌رار بکات،

بەشێوەیەکی گشتی، ناتانیاهۆ دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت، لەکاتێکدا ترەمپ دەیەوێت ئاشتى له‌ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به‌رقه‌رار بکات، بەڵام لە دۆسیەی ئێراندا ناتانیاهۆ دەیەوێت گرژییەکان زیاد بکات، لە کاتێکدا سروشتی گرژییەکانی ترەمپ بەرامبەر ئێران کە لەسەر بنەمای توندترکردنی سزاکان دامەزراوە، جیاوازە لە سروشتی گرژییەکانی ناتانیاهۆ کە هێرش دەکاتە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، سیاسەتێک خزمەت بە تێڕوانینی گشتی ترەمپ ناکات لە ناوچەکەدا.

لە گۆشەیەکی ترەوە، ئەم گرژییە پێچەوانەی ئەو کەشوهەوایە کە ترەمپ دەیەوێت سعودیە ڕازی بکات بە ئاساییکردنەوەی بارودۆخه‌كه‌، چونکە لەبەر ڕۆشنایی هەر گرژییەک لەگەڵ ئێران، هه‌موو گرژييه‌ك ئاشتبوونەوەیەک لاواز ده‌كات.

دژیەکییەکانئ ناتانیاهو و ترەمپ هەر پرۆسەی ئاشتی نیە بەڵکو پێداگری ترەمپە بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیە ، کە پێویستى بە بوونی دەوڵەتی فەلەستین لە کەناری ڕۆژئاوا و غەززە هەیە بەمەش  خەونی ئیسرائیل بۆ کەناری ڕۆژئاوا لەناودەچێت، چونکە   ئیمارات  بەمەرجی بەڵێنی هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی لکاندنی کەناری ڕۆژئاوای کاتێک بەشداری لە رێککەوتنی ئیبراهیم کرد ( كه‌ ڕێككه‌وتننى ئيسرائيل بوو له‌گه‌ڵ وڵاته‌ عه‌ره‌بييه‌كان به‌ چاودێرى ئه‌مه‌ريكا) لە یەکەم خولی سەرۆکایەتی ترەمپدا.

ترەمپ چارەسەری بوونی دەسەڵاتێكى فەلەستینى لە غەززە بە باشترين چارەسەر دەزانێت

یەکێک لە گرنگترین پرسەکان لەسەر ئاستی فەلەستین ئەوەیە کە تێڕوانینی ترەمپ بۆ داهاتوو لە غەززە جیاوازە لەگەڵ تێڕوانینی ناتانیاهۆ و ڕاستڕەوەکان، چونکە ترەمپ هەڵوێستی دامەزراوەی ئەمەریکی پەسەند دەکات کە بوونی دەسەڵاتێكى فەلەستینى لە غەززە بە باشترين چارەسەر دەزانێت.

دەسەڵاتدارانی ئيسرائيل پەیوەندییەکی تایبەتیان لەگەڵ سەرۆکەکانی ئەمەریکا هەیە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە بە تەواوی لە کێشەکانی ترەمپ ڕزگاریان دەبێت چونكه‌ تره‌مپ كه‌سايه‌تييه‌كى ئاڵۆز و پێشبينى نه‌كراوى هه‌يه‌. لەلایەک گریمانەی ئەوەی کە خولی دووەمی ترەمپ درێژەپێدەری خولی یەکەمی دەبێت پێدەچێت پێشبینییەکی هەڵەبێت چونکە بێگومان گۆڕانکاری لە پرسه‌ گرنگه‌كانيدا هەیە.

زۆر بابەت هەن  کە ترەمپ و نەتانیاهۆ لەسەری ناکۆکن، چونکە ترەمپ دروشمی "ئەمریکاى مه‌زن و پێشه‌نگ و کۆتاییهێنان بە جەنگەکان و به‌قه‌راركردنى ئاشتى له‌ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بەرز كردوه‌ته‌وه‌، ئەمانە هەموویان له‌ ئەولەویەتی کارەکانین کە سوودی بۆ حکومەتی نەتانیاهۆ نابێت، هەروەها کۆتاییهێنان بە هه‌بونى هێزى سەربازی ئەمەریکا لە سوریا کە پێشتر ترەمپ پەسەندی کردبوو ئەگەر بێت بکشێتەوە  ديسانه‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئيسرائيل نه‌بێت.

ئایا ناتانیاهۆ بڕیار دەدات هاوپەیمانێتییە ڕاستڕەوەکەی بهێڵێتەوە و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ترەمپ هەڵبژێرێت یان ملکەچی ترەمپ دەبێت؟

لە کۆتاییدا ڕووبەڕووبوونەوەی ناتانیاهۆ لەگەڵ بایدن هەستی ڕاستڕەوه‌كانى جوڵاند و پشتى ناتانیاهۆيان گرت، بەڵام لە بەرامبەر بەهێزی فشارەکانی ترەمپ و ملکەچی نەتانیاهۆ، ڕاستڕەوەکان لێی دوور دەکەونەوە. ئایا ناتانیاهۆ بڕیار دەدات هاوپەیمانێتییە ڕاستڕەوەکەی بهێڵێتەوە و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ترەمپ هەڵبژێرێت یان ملکەچی ترەمپ دەبێت و هاوپەیمانە ڕاستڕەوەکەی بدۆڕێنێت؟ هه‌ركاميان بێت، ناتانیاهۆ دۆڕاوى يه‌كه‌مه‌.

پشتگیری نەکردنی ترەمپ لە ناتانیاهوو مانای ئەوە نییە کە پشتگیری ئیسرائیل ناکات، لە نوێترین بڕیاریدا ترەمپ لابردنی سنووردارکردنی چەک و بۆمب بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند، بەڵام  وەک ئه‌وه‌ى ئیسرائیل پێشبینی دەکرد  ترەمپ پشتگیری تەواوی سیاسەتەکانی ئیسرائیل ناکات و لەوانەیە شنه‌باكه‌ لە دەرەوەی کەشتیەکانی نەتانیاهۆ هەڵبکەن، وەک ئەوەی لە ڕێکەوتنی ئاگربەست لە غەززە ڕوویدا، کە سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ دانوستانکاری فەلەستینی.

  • ئەردۆغان چۆن دەیەوێت ترەمپ وا لێبكات پشت بكاتە كوردانی ڕۆژئاوا؟

  • یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەكانیان خێراتر دەكەن

  • چی لە پشت پەردە دەگوزەرێت؟

  • ڕۆژئاوا بەرەیەكی دیكەی شەڕی بۆ زیادبوو

  • دەستێوەردان لەپێكهێنانی كابینەی 10 ی حكومەت دەكات

  • ئیسرائیل شەڕ و فراوانکردنی سنووری دەوێت ترەمپیش کوژانەوەی ئاگرو ئاشتی دەوێت

  • بۆ سێ پرس دێت هەرسێکی پەیوەستە بە كورد

  • ​ساڵیادی كۆبانێ؛ بۆنەیەك بۆ بیرهێنانەوەی یەكڕیزی كورد

  • شاندێکی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

سەرەکی