2025-01-25 160 جار خوێنراوەتەوە

شاندێکی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە لیژنەى تەکنیکى هەردوو وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان و حکومەتی عێراق تاوەکو 26 ی ئەم مانگە واتە سبەی، ئامادەکارییەکان تەواو بکەن و سەرجەم ژمارە و داتاکانى بخەنە بەردەم شاندى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق، كە بڕیارە سبەی لە بەغداد کۆببنەوە.

تەیف سامی و ئاوات شێخ جەناب بەشداریی دەکەن

کۆبوونەوەکە، بە بەشدارى هەردوو وەزیرى دارایى بەڕێوەدەچێت، بڕیارە پرسى مووچە و تەرخانکردنى مووچە لەمساڵدا یەکلابکرێتەوە، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، بە ئیرادەی میدیای وت "داتا و زانیارییەکان لەبارەى بڕى تەرخانکراوى دارایى مووچەى مووچەخۆران، ژمارەى خانەنشینان، لایەنە تەکنیکییەکانى یوپى ئێن و بایۆمەترى لەخۆدەگرن".

داواکاریی لیژنەکەی هەرێم

وتیشی "لیژنە تەکنیکییەکەى هەرێمى کوردستان داوای کردووە، بۆ ساڵى 2025 بڕى تەرخانکراو بۆ مووچە 13 تریلیۆن دینار بێت، چونکە عێراق زیاتر لە 700 ملیار دینار دەبڕێت بۆ مووچەى خانەنشینى فەرمانبەرانى سەربازیى و شارستانى، بە ئامانجى ئەوەى 12 تریلیۆن و 300 ملیار دینار بۆ مووچە بمێنێتەوە".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە تەواوى زانیارییەکان لەبارەى ئەو مووچەخۆرانەى یوپى ئێن و بایۆمەتریان تەواوکردووە لەگەڵ ئەوانەى هێشتا بۆیان نەکراوە، بە فەرمى رادەستى لیژنە تەکنیکییەکەى وەزارەتى دارایى عێراق کراون.

کۆبوونەوەی پێشتر باسی چیکراوە؟

" لە کۆبوونەوەى هەفتەى پێشووى شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ تەیف سامى وەزیرى دارایى عیراق، پرسى پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى شارستانی خراوەتەڕوو، کە زیاتر لە نۆ ساڵە راگیراوە و خەرجیی مانگانەى نزیکەى 40 ملیار دینارە، بەڵام شاندى وەزارەتى دارایى بە شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستانیان راگەیاند، کە بۆ ساڵى 2025 پارەیان بۆ پلە بەرزکردنەوە نییە و وازى لێبهێنن، ئەوەش وایکردووە شاندە تەکنیکییەکان بەلاى ئەم بابەتەدا نەچن". سەرچاوەکە وای وت.

بەغداد داوای چی کردووە؟

بەپێی زانیارییەکان، بەغداد داواى کردووە بەگوێرەى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو چەند هەزار کەس خانەنشین دەبن لە لیستى مووچەى مانگى یەکى 2025 وەک خانەنشین ناویان تۆماربکرێت کە نزیکەى 30 هەزار فەرمانبەرى شارستانى و سەربازین، هەروەها لە کۆتایى 2025یش چەند هەزار کەسى دیکە خانەنشین دەبن، لەگەڵ ئامادەکردنى داتاى ژمارەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى گرێبەست.

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتى دارایى عێراق، بە شاندى هەرێمى کوردستانى راگەیاندووە لەسەر بنەماى داتاکان پاش وردبینى مووچەى ساڵى 2025 مانگانە پارەدار دەکەن و رەوانەى هەرێمى کوردستان دەکرێت و داواشى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان کردووە کە داهاتى نانەوتى و تەرازووى پێداچونەوە لەکاتى خۆیدا بۆ عێراق رەوانە بکەن.


  • ئەردۆغان چۆن دەیەوێت ترەمپ وا لێبكات پشت بكاتە كوردانی ڕۆژئاوا؟

  • یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەكانیان خێراتر دەكەن

  • چی لە پشت پەردە دەگوزەرێت؟

  • ڕۆژئاوا بەرەیەكی دیكەی شەڕی بۆ زیادبوو

  • دەستێوەردان لەپێكهێنانی كابینەی 10 ی حكومەت دەكات

  • ئیسرائیل شەڕ و فراوانکردنی سنووری دەوێت ترەمپیش کوژانەوەی ئاگرو ئاشتی دەوێت

  • بۆ سێ پرس دێت هەرسێکی پەیوەستە بە كورد

  • ​ساڵیادی كۆبانێ؛ بۆنەیەك بۆ بیرهێنانەوەی یەكڕیزی كورد

  • شاندێکی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

سەرەکی