فوئاد حسێن و هاکان فیدان
2025-01-26 893 جار خوێنراوەتەوە

بۆ سێ پرس دێت هەرسێکی پەیوەستە بە كورد

ناوەندی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی عێراق دەكات و میدیای فەرمی ئەو وڵاتە ئاشكرای دەكات، پرسی سەرەكی سەردانەكە روبەڕوبوونەوەی پەكەكە و دۆسیەكانی سنور و ئاسایشە.

میدیای فەرمی توركیا بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ یەكشەممە هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی عێراق دەكات و لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار و گەورە بەرپرسانی دیكەی بەغداد پرسی روبەڕوبوونەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان و دۆسیەكانی ئاسایش و سنور و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەكات.

ئاژانسی ئەنادۆڵ لەسەر زاری سەرچاوەیەكی دیپلۆماسییەوە بڵاوی كردەوە، هاكان فیدان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كۆدەبێتەوە، لە سەردانەكەیدا، خۆشحاڵی وڵاتەكەی دەگەیەنێتە بەرپرسان لەبەرامبەر پێشكەوتنەكانی عێراق لە بوارەكانی ئاسایش و روبەڕوبونەوەی تیرۆر و بڕیاری دادگای عێراق بۆ ئەوەی پەكەكەی وەك رێكخراوی تیرۆریستی ناساندووە.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، هاكان فیدان لەو سەردانەیدا بۆ بەغداد تاوتوێی دۆسیەی خستنە لیستی تیرۆری پەكەكە لەگەڵ بەرپرسان دەكات و دەیەوێت تاوتوێی پلانێك بكات بۆ كۆتایی هێنان بەو هێزە لە ناو خاكی عێراقدا، هەروەك پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ عێراق دووپات دەكاتەوە لەوەی كە رێگەی نەدات پزیشكیشەری ئیسرائیل بگاتە عێراق و پەرەسەندنەكانی سوریا هیچ كاریگەرییەك لەسەر ئەو وڵاتە درووست نەكاتن.

دۆسیەیەكی دیكەی سەردانەكەی فیدان، پرسی توركمانەكانە، كە بە توركیا بە پردێكی مرۆیی بەهێزی دادەنێت لەنێوان هەردوو وڵاتدا، ئەوەش بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ.

سەردانەكەی هاكان فیدان دوای ئەوە هات كە رۆژی هەینی رابردوو، 24ـی كانونی دووەمی 2025، دوو پاسەوانی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ناوەكانی عەلی ڕەمەزان و مێهڤان ناجی كە هەردووكیان كوردن و خەڵكی پارێزگای دهۆكن، لە ناوچە سنوورییەكانی ناحیەی باتیفای سنووری زاخۆ گیانیان لەدەستدا و پاسەوانێكی دیكە بە ناوی بێوار جەلیل بریندابوو.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا لەسەر روداوەكە بڵاوی كردەوە، كە سێ پاسەوانەكە لە لایەن گەریلاكانی پەكەكەوە تەقەیان لێكراوە.

جیاواز لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، میدیای نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بڵاویكردەوە، پاسەوانەكانی سنوور بە بۆردومانی هێزەكانی توركیا كوژراون و برینداربوون.
 

 

  • ئەردۆغان چۆن دەیەوێت ترەمپ وا لێبكات پشت بكاتە كوردانی ڕۆژئاوا؟

  • یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەكانیان خێراتر دەكەن

  • چی لە پشت پەردە دەگوزەرێت؟

  • ڕۆژئاوا بەرەیەكی دیكەی شەڕی بۆ زیادبوو

  • دەستێوەردان لەپێكهێنانی كابینەی 10 ی حكومەت دەكات

  • ئیسرائیل شەڕ و فراوانکردنی سنووری دەوێت ترەمپیش کوژانەوەی ئاگرو ئاشتی دەوێت

  • بۆ سێ پرس دێت هەرسێکی پەیوەستە بە كورد

  • ​ساڵیادی كۆبانێ؛ بۆنەیەك بۆ بیرهێنانەوەی یەكڕیزی كورد

  • شاندێکی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

سەرەکی