فوئاد حسێن و هاکان فیدان
2025-01-27 354 جار خوێنراوەتەوە

دەستێوەردان لەپێكهێنانی كابینەی 10 ی حكومەت دەكات

ناوەندی هەواڵ

وەك ئەوەی چاوەڕوان دەكرا، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەولێر دەكات، تائێستا نازانرێت سەردانەكە كەیە و بە ئاشكرا دەبێت یاخودنا، بەڵام مەبەستی سەرەكی دەستێوەردان لە پێكهێنانی حكومەت و پرسی پەكەكە و هەناردەكردنەوەی نەوتە.

میدیای عێراقی ئەوەی ئاشكراكردووە، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لەچوارچێوەی سەردانەكەی كە دوێنێ بۆ عێراق ئەنجامیدا، سەردانی هەولێر دەكات و چەند پرسێك لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەكات.

بەپێی هەواڵی بەشێك لەمیدیاكانی عێراق، هاكان فیدان لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی هەرێم، چەند پرسێك تاوتوێ دەكات، كە "گرنگترینیان پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و پرسی پەكەكەیە".

بەوتەی میدیاكانی عێراق، پرسی سێیەمی سەردانەكەی هاكان فیدان پەیوەندی بە گەیاندنی پەیامێكە لە رێگەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بە بەرپرسانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و بەدیاریكراوی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە.

پرسێكی دیكەی پەیوەست بە سەردانەكەی هاكان فیدان بۆ هەولێر، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانە، كە لە ئاداری 2023 ەوە بە بڕیاری دادگەی نێوبژیوانی پاریس ڕاگیراوە و تائێستاش هەولێر و بەغداد لەبارەی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ دەكەن، توركیا دەیەوێت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە، هاوكات لەسەردانەكەدا هاكان فیدان چەند پرسێكی دیكەی ئابوری لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەكات.

هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا ڕۆژی 26 ی كانوونی دووەمی 2025 بەسەردانێك گەیشتە بەغداد و چاوی بە سەرۆك وەزیران و چەند بەرپرسێكی دیكەی عێراق كەوت.

لە سەردانەكەدا بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكان، پرسی ئابوری و ئەمنیی و ناوچەیی تاوتوێكراون، كە دیارترینیان خێراكردنی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەشداری كۆمپانیا توركییەكانە لەو پرۆژەیەدا، جگە لە زیاتركردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و توركیا و پرسی پارتی كرێكارانی كوردستان و دواین گۆرانكارییەكانی سوریا.

سەردانەكەی هاكان فیدان هاوكاتە لەگەڵ هێرشە بەردەوامەكانی توركیا بۆسەر ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ڕۆژئاوای كوردستان، كە بەهۆیانەوە تائێستا چەندین كەسی سڤیل شەهید و برینداربوون.


  • ئەردۆغان چۆن دەیەوێت ترەمپ وا لێبكات پشت بكاتە كوردانی ڕۆژئاوا؟

  • یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەكانیان خێراتر دەكەن

  • چی لە پشت پەردە دەگوزەرێت؟

  • ڕۆژئاوا بەرەیەكی دیكەی شەڕی بۆ زیادبوو

  • دەستێوەردان لەپێكهێنانی كابینەی 10 ی حكومەت دەكات

  • ئیسرائیل شەڕ و فراوانکردنی سنووری دەوێت ترەمپیش کوژانەوەی ئاگرو ئاشتی دەوێت

  • بۆ سێ پرس دێت هەرسێکی پەیوەستە بە كورد

  • ​ساڵیادی كۆبانێ؛ بۆنەیەك بۆ بیرهێنانەوەی یەكڕیزی كورد

  • شاندێکی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

سەرەکی