×

2024-10-25 130 جار خوێنراوەتەوە

كەجەكە: لایەنی چارەسەری کێشەی کورد و ئاشتیی عەبدوڵا ئۆجالانە

ناوەندی هەواڵ

کەجەکە ڕایگەیاند، " لایەنی چارەسەری کێشەی کورد و ئاشتیی عەبدوڵا ئۆجالانە، دەبێت مەرج و هەلومەرجی تەندروستی، ئاسایش و کاری ڕێبەر ئاپۆ دابین بکرێت". 

سەبارەت بە تەقینەوەكەی ئەنقەرەش كەجەكە ڕەتیدەكاتەوە لەلایەن هەپەگەوە كرابێت. 

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لە بارەی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان و پێشهاتە نوێیەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:"لە ڕۆژی چوارشەمە لە مانگی تشرینی یەکەم چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا، هەندێک پەیام کە ڕێبەر ئاپۆ دەیویست لەگەڵ ڕای گشتیی بەش بکرێت، بڵاوکرایەوە، دوای پێنج ساڵ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە، لەم چاوپێکەوتنەدا هەواڵ وەرگرتن لە ڕێبەر ئاپۆ ئێمە، گەلەکەمان و دۆستانمانی زۆر دڵخۆش کرد، بەڵام وەک ڕێبەر ئاپۆ ڕوونی کردەوە، گۆشەگیریت نەڕەویوەتەوە و بەردەوام"."دەبێت مەرج و هەلومەرجی تەندروستی، ئاسایش و کاری ڕێبەر ئاپۆ دابین بکرێت"كەجەكە دەڵێت "پێش هەر شتێک دەبێت هەلومەرجی تەندروستی، ئاسایش و کار دابین بکرێت، هەتا ئەم هەلومەرجانە دابین نەکرێن و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ هەلومەرجی دیالۆگ و دانوستانی خێرا دروست نەکرێت، ڕاست نییە کە چاوەڕێ بکرێت ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و بە نیەتی باش هەڵناسەنگێندرێت".

"دڵنیاکردنەوەی ئاشتیی بە قبوڵکردنی ڕێبەر ئاپۆ وەک لایەن دەکرێت""لایەنی چارەسەری دیموکراتی کێشەی کورد ڕێبەر ئاپۆیە، ئاشتیی لە تورکیاش بە قبوڵکردنی ڕێبەر ئاپۆ وەک لایەن دەکرێت، ئێمە وەک تەڤگەر لەو بڕوایەداین کە دیموکراتیبوونی تورکیا بە چارەسەری دیموکراتی کێشەی کوردەوە بەستراوەتەوە، چارەسەری کێشەی کوردیش بە دیموکراتیبوونی تورکیاوە بەستراوەتەوە و چەندین جار ئەم هەڵوێستەمان نیشان داوە"كەجەكە وا دەڵێت.

ڕۆژی چوارشەممە 23-10-2024، لە ناوچەی كاهرامانكازان لە نزیك ئەنقەرە هێرشكرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكەوانی لە ئەنقەرە. دوای ئەوەی تەقینەوەیەك روویدا، شەڕە تەقە لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و هێرشكارەكاندا ڕوویدا.

 دواتر عەلی یەرلیكایا، وەزیری ناوخۆی توركیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای هێرشەكە، هێزی تایبەتی جەندرمە و ئاسایش بەخێرایی ناوچەكەیان گەمارۆدا و زوو هەردوو هێرشكارەكەیان كوشت. 

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لە هێرشكارەكان پیاو و ئەوی دیكەشیان ژن بووە.

وەزیری ناوخۆی توركیا باسی لەوەشكرد، 5 كەس لە هێرشەكەدا كوژران و 22 كەسی دیكەش برینداربوون.

كۆمپانیای توساش، كۆمپانیایەكی تایبەت و پشكدارە سەر بە سەرۆكایەتیی پیشەسازیی بەرگریی توركیایە کە سیستمی بۆشایی ئاسمان، مانگی دەستكرد، فڕۆكەی جەنگی بێفڕۆكەوان، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و هێلیكۆپتەر بەرهەم دەهێنێت.

هەڵوێستی كەجەكە لەبارەی تەقینەوەكەی ئەنقەرە، كەجەكە سەبارەت بە تەقینەوەكەی ئەنقەرە نوسیویەتی:"دەوترێت کە چالاکییەکەی ئەنقەرە ئەنجام درا لەلایەن تەڤگەرەکەمانەوە کراوە، ئەگەر ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە کرابێت، هەپەگە ڕاگەیاندنی پێویست دەدات، بەڵام وەک دەیانەوێت وا نیشان بدرێت، بە دڵنیاییەوە هیچ پەیوەندییەکی ئەم چالاکییە بە پرۆسەی پێشکەوتنەوە نییە."

  • ئه‌و پیاوه‌ كێیه‌ كه‌ كۆریاى باكور ناردوویه‌تیه‌ ئۆكرانیا بۆ فه‌رمانده‌یى سه‌ربازه‌كانى؟

  • مێژووی سەرژمێری گشتیی لە عێراق بە داتا

  • سبەینێ قۆناغی سێیەم و تەواوکاریی سەرژمێری بەرێوەدەچێت

  • توركیا له‌ ڕێگه‌ى دیواره‌وه‌ باكور له‌گه‌ڵ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان لێك داده‌بڕێت

  • چیرۆكی ئایدن و ڕۆژین؛ ئەو دوو ئێزدیەی لە ڕێگەی فەیسبووكەوە یەكیان دۆزییەوە

  • پێنج ڕووداوی گرنگ لە مێژووی سلێمانی

  • هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی 10 بۆچی ئاڵۆز و درێژخایەن دەبێت؟

  • توركیا هێزى زیاتر ده‌هێنێته‌ هه‌رێمى كوردستان و گومان له‌سەر نیازى ڕاسته‌قینه‌ى هەیە

  • بۆچی بنكەی هەریر فراوان دەكات؟ گومان لە كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق و سوریا دروستدەبێت

سەرەکی