2024-10-26
213 جار خوێنراوەتەوە
خوێنى كورد و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان جیاوازه؟؛به‌شێك له‌میدیا و لایه‌نه‌كان به‌رامبه‌ر ئەو ستەمەی لە ڕۆژئاوا دەکرێت بێدەنگن
ناوەندی هەواڵ
وێنه‌ى لاى ڕاست محه‌مه‌د حه‌میده ئه‌و منداڵه‌ى به‌هۆى هێرش به چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو له سه‌رێكانى و له 2019 جه‌سته‌ى سوتا، لاى چه‌پیش وێنه‌ى منداڵێكى غه‌ززه‌یه كه ته‌مه‌نى دووساڵ بوو به‌هۆى بۆردومانى ئیسرائیل له غه‌ززه قاچه‌كانى له‌ده‌ستدا، ئه‌م دوو چیرۆكه هه‌ردووكیان له‌ڕووى مرۆییه‌وه به ئازارن، به‌ڵام چى واده‌كات جیاوازى له‌نێوان ئازارى ئه‌م دوو منداڵه‌دا بكرێت؟
كوردیی شاعیر ده‌ڵێت " گەردنـــی کـوردی لەکێوی بێستون مەحکەم ترە چونکە سەد ساڵە لە ژێر باری خەم دایەو نانەوێ"
به‌ڵێ زیاتر له سه‌د ساڵه ئه‌مه دۆخى كورده، به‌ڵام وادیاره كورد ئازاره‌كانى خۆى بیر نییه و ده‌یه‌وێت برینى ئه‌وانى دیكه سارێژ بكات، له‌ژێر هێرشى بۆمب و درۆن و كوشتندایه و مه‌راقى ئازارى گه‌لانى تره، ئه‌مه پێى ده‌وترێت ده‌رده كورد ڕه‌نگه هیچ میلله‌تێكى دیكه نه‌بێت له‌م دنیایه هاوشێوه‌ى كورد بێت به‌تایبه‌ت له‌م به‌شه‌ى كوردستان كه به‌شێكى له‌ژێر كاریگه‌رى ئیسلامى سیاسیی‌دا فرمێسك ده‌ڕێژێت بۆ فه‌ڵه‌ستین و بۆرما، به‌ڵام برا و خوشك و هاوپشته‌كه‌ى به‌به‌رچاویه‌وه ده‌كوژرێت و ده‌نگى لێوه‌نایه‌ت، جگه له‌وه‌ى هه‌ندێك له هێزه كوردییه‌كان نه‌ك هه‌ر پاساو ده‌ده‌نه كوشتنى كوردانى ڕۆژئاوا به‌ڵكو هاوكارى ده‌وڵه‌تى توركیان بۆئه‌وه‌ى گه‌مارۆ بخرێته‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ى كوردستان كه له 2011 ه‌وه ئیداره‌یه‌كى خۆسه‌رى نمونه‌یى به‌ڕێوه‌ده‌بات.
قانعى شاعیر ده‌ڵێت "ئەسەف دارێک ئەبێتە کلکی تەورو دارێتر ئەبرێ، بەئــەم دەردە گرفتـارە سەراسەر خاکی کوردانم.
به‌ڵێ ڕێك ئه‌وه‌ى قانع وتویه‌تى بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ده‌شێت سه‌ربازانى توركیا به چاوپۆشى هێزێكى كوردى دێنه ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و كاره‌كه‌شیان كوردكوژییه، به‌به‌رچاوى به‌شێك له هێزه سیاسییه كوردییه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تیش پارتى و ئیسلامییه‌كان كورد له ڕۆژئاوا و سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كوژرێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ى هاوخوێنى ئه‌وان نه‌بن ده‌نگیان لێوه‌نایه‌ت، به‌ڵام له‌دوورى هه‌زاران كیلۆمه‌تر شه‌ڕێكى ئاینى به پاڵپشتى دوو ئایدۆلۆژیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت 22 ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى لێى بێده‌نگه حزبه كوردییه‌كان بۆى به‌داخن و هه‌ندێكیان داوا ده‌كه‌ن كورد بچێت به‌هانایانه‌وه.
لە شەوی چوارشەممەی ڕابردووەوە، تورکیا بەچڕی بۆردومانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، بۆردومانه‌کەش لەکاتێکدایە تورکیا پروپاگەندەی دەستپێکردنەوەی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی دەکات بڵام نەوەستاوە لە شەهیدکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی و پیروگەنج و ژن و منداڵ و بەردەوام تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات.
ئەوەی پێویست و گرنگە هەڵوەستەی لەسەر بکرێت و بەراوردی جەنگی لەسەر بکرێت تاوانی جەنگە لە "ڕۆژئاوای کوردستان" و تاوانی جەنگ لە"غەززە"ی فەڵەستین،بەشێکی زۆری میدیا بەتایبەت میدیای کوردی بە میدیای سەربەخۆو ئۆپۆزسیۆن و بەشێکی دەسەڵات و میدیای لایەنە ئیسلامییەکان بێدەنگیان لەسەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان هەڵبژاردووەو گرنگی تەواو بەهێرشەکانی ئیسرائیل دەدەن و لەئاست تورکیا بێدەنگن، ئەوەش بووەتە بەشێک لەنیگەرانی لای هاوڵاتیان.
وڵاتانی هەرێمی و جیهانی لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەکاتێکدا بێدەنگیان هەڵبژاردووە کە دەوڵەتی تورکیا بە پشتیوانی شۆڤینیزمی بەکرێگراوەکانی سوریا هێرشێکی ناڕەوای دەست پێکردووە هەموو ئامانجەکانی بۆ جیهان ڕوونە کە ئەویش لە ناوبردنی خەون و خەیاڵی نەتەوەی کوردە بۆ سەربەخۆیی و پاکتاوکردنیەتی لەڕۆژئاوا، ئەوەش ڕاست و ڕەوانی کرۆکی بابەتەکەو ئامانجی تورکیا‌و هاوپەیمانەکانییەتی، تورکیا لەکاتێکدا جەنگە ئەلتەرناتیڤەکان دادی نەدان ئێستا کۆماندۆ و هێزی ئاسمانی و زەوی خۆی هێناوەتە مەیدان و دەستی بە داگیرکاری و کاولکردنی ڕۆژئاواکردووە.
بۆ هەموو دونیا ڕوونە و تورکیاش بەبەرچاوی هەموو دونیاوە تاوانەکانی ئەنجام دەدات،کە شەرمەزاریەکی گەورەیە بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ کە ئەمڕۆ لە ئەمریکا و دونیای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بانگەوازی بۆ دەکەن، بەبەرچاوی هەموو دونیا گەلی کورد کۆمەڵکوژ دەکرێین و لە ناودەبرێن کە ئەوەش دژی هەموو یاساکانی نێو نەتەوەییە کە خۆیان دایان ڕشتووە.
لە شەوی چوارشەممەی ڕابردووەوە، هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان بەردەوامن و بەگوێرەى ئامارەکانیش، لە 72 کاتژمێرى ڕابردوودا، تورکیا بە دەیان درۆن و فڕۆکەى جەنگیی هێرشى ئاسمانى کردووەتە سەر ڕۆژئاواى کوردستان و بەوهۆیەشەوە 17 کەس گیانیانلەدەستداوە لەناویاندا منداڵ هەیەو 49 کەسى دیکەش برینداربوون.
بەشێکی زۆری هاوڵاتیانیش نیگەرانن لە سیاسەتی "دووفاقی" بەرپرسانی سیاسی و بێدەنگی میدیا بەتایبەت لەکوردستان و وڵاتانی هەرێمی و جیهانی لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
لە دواى هێرشە چەکدارییەکەى ڕۆژى چوارشەممەى سەر کۆمپانیاى پیشەسازی فڕۆکەوانی تورکیا، سوپاى تورکیا، هێرشێکى فراوانى بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشوورى کوردستان دەستپێکردووە، لە 72 کاتژمێرى ڕابردوودا، تورکیا بە 100 درۆن و 13 فڕۆکەى جەنگى، نزیکەى 685 مووشەکى ئاراستەى شار و شارۆچکەکانى ڕۆژئاواى کوردستان کردوون و چەندین دامەزراوەى خزمەتگوزاریى لەکارکەوتوون.
به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان هەرزوو بۆ ڕووداوەکەی ئەنقەرە هاتنە دەنگ و ئیدانەیان کرد، بەڵام هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانەیان پێنییە و کشوماتن.
به‌شێك له پارته ئیسلامى و به‌ناو نه‌ته‌وه‌یییه‌كان خه‌مى نه‌ته‌وه‌یه یان ڕه‌وتێكى ئاینى و مه‌زهه‌بییان له‌وڵاتێكى دیكه هه‌ڵگرتووه به‌ڵام خۆیان ناكه‌ن به خاوه‌نى پرسه‌كه‌ى خۆیان، ئه‌مه‌ش وایكردووه كورد به‌ش به‌ش و لاواز ده‌ربكه‌وێت.
هێمن موكریانى شاعیر ده‌ڵێت
دەزانن زامی دیلی چەند بە ئێش و چەند بە ئازارە ؟
دەبێ ڕابێین هەتا ئێمەش دەگەینە ڕێزی سەربەستان
خــەتای خۆمــانە تــا ئێستا کە هــەروا کۆیلە و دیلین
ئـــەوانەی شاد و ئازادن کەمێ زووتر لەخەو هەستان
|