×

عەبدوڵا ئۆجالان
2024-10-27 585 جار خوێنراوەتەوە

ئۆجه‌لان دوو مه‌رج داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى دانوستان له‌نێوان كورد و حكومه‌تى توركیا ده‌ستپێبكاته‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

له‌میانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عومه‌ر ئۆجه‌لان په‌رله‌مانتارى ده‌م پارتى كه‌ هاوكات برازایه‌تى، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه‌ دوو مه‌رجى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆى ئاشتى له‌نێوان كورد و ده‌وڵه‌تى توركیا خستووه‌ته‌ڕوو.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌شێك له‌میدیاى توركیا و باكورى كوردستان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه‌ و عومه‌ر ئۆجه‌لانى برازاى كه‌ دواى 43 مانگ و 23 ى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دادى توركیاوه‌ به‌ ده‌نگ و ڕه‌نگ تۆماركراوه‌ و یه‌ك كاتژمێر و 45 خوله‌كى خایاندووه‌، تاوتوێى داواكارییه‌كه‌ى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى مه‌هه‌په‌ش كراوه‌ كه‌ داوایكردبوو ئۆجه‌لان بچێته‌ په‌رله‌مانى توركیا و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ بكات.

به‌ڵام ئۆجه‌لان به‌ دوو مه‌رج ڕازى بووه‌ ئه‌و ڕۆڵه‌ ببینێت، مه‌رجه‌كانیشى به‌ عومه‌رى برازاى وتووه‌، مه‌رجى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ وڵاتێكى دیكه‌ وه‌ك گره‌نتى گفتوگۆكان و دڵنیاییده‌ر به‌شدار بێت، به‌ڵام ناوى وڵاته‌كه‌ى نه‌وتووه‌.

هه‌روه‌ها مه‌رجى دووه‌مى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌وه‌بووه‌ پرۆسه‌كه‌ دڵنیایى یاسایى هه‌بێت و چوارچێوه‌یه‌كى یاسایى بۆ دابنرێت، جا به‌ ناوى پرۆسه‌ى ئاشتى یان هه‌ر ناوێكى دیكه‌ بێت.

ئۆجه‌لان 23 ى ئه‌م مانگه‌ دواى بینینى عومه‌ر ئۆجه‌لان په‌رله‌مانتارى ده‌م پارتى، په‌یامێكى به‌ برازاكه‌یدا بۆ ڕاى گشتى نارد و ڕایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج بڕه‌خسێنرێت تواناى تیۆرى و كرده‌یى هه‌یه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ پێكدادان و توندوتیژییه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ زه‌مینه‌ى سیاسى و یاسایى".

ڕۆژێک پێش ئەو کۆبوونەوەیە باخچەلی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: "ئەگەر گۆشەگیرییەکەی سەری هەڵبگیرێت با ئۆجه‌لان بێت لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا کۆتایی بە 'تیرۆر' بێنێت و پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوکات با یاساکان بە جۆرێک ڕێک بخرێنەوە، ئۆجەلان بتوانێت داوای مافی هیوا بکات و ئێمەیش ئامادەین زەمینە بۆ ئەوە دەڕەخسێنن".

ئەو وتانەی باخچەلی لە کاتێکدایە 25 ساڵ تێپەڕ بووە بەسەر زیندانیکردنی ئۆجەلان و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە "مافی هیوا" بە شایستەی ژمارەیەک لەو کەسانە دەزانێت کە بە زیندانی هەتاهەتایی قورسکراو سزا دراون، تا دواتر ئازاد بكرێن.

 

  • ئه‌و پیاوه‌ كێیه‌ كه‌ كۆریاى باكور ناردوویه‌تیه‌ ئۆكرانیا بۆ فه‌رمانده‌یى سه‌ربازه‌كانى؟

  • مێژووی سەرژمێری گشتیی لە عێراق بە داتا

  • سبەینێ قۆناغی سێیەم و تەواوکاریی سەرژمێری بەرێوەدەچێت

  • توركیا له‌ ڕێگه‌ى دیواره‌وه‌ باكور له‌گه‌ڵ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان لێك داده‌بڕێت

  • چیرۆكی ئایدن و ڕۆژین؛ ئەو دوو ئێزدیەی لە ڕێگەی فەیسبووكەوە یەكیان دۆزییەوە

  • پێنج ڕووداوی گرنگ لە مێژووی سلێمانی

  • هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی 10 بۆچی ئاڵۆز و درێژخایەن دەبێت؟

  • توركیا هێزى زیاتر ده‌هێنێته‌ هه‌رێمى كوردستان و گومان له‌سەر نیازى ڕاسته‌قینه‌ى هەیە

  • بۆچی بنكەی هەریر فراوان دەكات؟ گومان لە كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق و سوریا دروستدەبێت

سەرەکی