×

2024-11-05 150 جار خوێنراوەتەوە

لە خۆپیشاندانەکانى تورکیا نزیکەى 100 خۆپیشاندەر دەستگیرکران

ناوەندی هەواڵ

ناڕەزایەتى دەربڕین و خۆپیشاندانى هاوڵاتى شارەکانى مێردین، ئێلح و خەلفەتی دژى دانانى قەیوم بەردەوامە و تورکیاش بە ئەشکەنجەوە دەیان کەسی دەستبەسەر کرد.

دوێنێ دووشەممە 4-7-2024 وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڕیاریدا بەدورخستنەوەی هه‌ریه‌ك له‌(ئەحمەد تورک)، سەرۆکی شارەوانیی مێردین، گوڵستان سۆنۆک سەرۆکی شارەوانی باتمان و مەهمەت قەرەیڵان سەرۆکی شارەوانی خالفەت و دانانى قەیوم لە شوێنەکانیان، ئەو بڕیارەش کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا و چەندین چالاکى دژى  دانانى قەیوم دەستپێکرد.

گردبوونەوە و ناڕەزایەتى دەربڕین شەرمەزارکردن لە دژی سەپاندنی قەیووم لە گەورە شارەوانی مێردین و شارەوانییەکانی ئێلح و خەلفەتی بەردەوامە و تا ئێستا پۆلیسی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەش بە ئەشکەنجەوە دەیان کەسی دەستبەسەر کرد.

تەنها لە چالاکییە شەرمەزارکردنەکەی ئێلح 75 کەس دەستبەسەر کران، تا ئێستاش ئازاد نەکراون، لە ئەدەنە کە چالاکیی شەرمەزارکردنی دانانی قەیووم ئەنجام درا، گورجان تورشاک بە ئەشکەنجەدانەوە دەستبەسەر کرا، دوای ئەوەی لێدوانی لێ وەرگیرا لە نیوەشەودا ئازاد بوو.

لەلایەکی دیکەشەوە پۆلیسی ڕژێم هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا و چەندین کەسیان دەستبەسەر کرد، کە ناوی بەشێک لەو کەسانە بەمشێوەیەیە: عادلە فیدان، محەمەد ئاڵگاچ، ئەلیف یاڵچین، بێریڤان کۆجائۆغلو، یوسف یەشیلتەپە، گورکان گۆکتاش، سەڤە یاڵچینکایا و موسا یاڵچینکایا.

 

  • ئەمریکا بڕیاری دا کۆمەڵکوژی لە غەززە بەردەوام بێت

  • ده‌یانى لێكوشتوون؛ ئیسرائیل له‌ ناوه‌ڕاستى سوریا گروپه‌كانى نزیك له‌ ئێران ده‌كاته‌ ئامانج

  • حەماس : بەبێ‌ وەستانی جەنگ لەسەر غەززە، ئاڵوگۆڕی دیلەكان ناكرێت

  • بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

  • ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

  • پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

  • ڕوسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكرانیا دەكات

  • ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

  • بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

سەرەکی