×

چەند کۆچبەرێک لە کەناڵی ئینگلیز دەپەڕنەوە
2024-11-18 173 جار خوێنراوەتەوە

بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

ناوەندی هەواڵ

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆژنامه‌ى تایمزى به‌ریتانى، به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له‌ كۆچبه‌ران، به‌ریتانیا به‌ نیازه‌ پاره‌ بداته‌ هه‌رێمى كوردستان و توركیا و ڤێتنام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى ڕێگرى بكه‌ن له‌ كۆچى هاوڵاتیانیان.
ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌: حكومەتی بەریتانیا دانوستانی لەگەڵ توركیا و ڤێتنام و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، بۆ پێدانی پارە پێیان بە ئامانجی كەمكردنەوەی ڕۆیشتنی كۆچبەران بەرەو بەریتانیا.
وه‌ك  ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ده‌ڵێت: ئیڤێت كوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ژمارەیەك حكومەتی وڵاتان، لەنێویاندا حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا و ڤێتنام، سەبارەت بە هاوكاری و ڕێككەوتنی ئەمنی، كە دەكرێت پێش كۆتایی ئەمساڵ كۆتایی پێبهێنرێت.
هاوکات، كەیر ستارمەر، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە كاتی ڕۆیشتنی بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی 20 لە بەرازیل ڕایگەیاند: كارێكی دروستە بۆ بەریتانیا كە خەڵك لە جێهێشتنی وڵاتەكانیان پەشیمان بكاتەوە، چونكە هەندێك جار بۆ پەڕینەوەیان لە كەناڵی ئینگلیز ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە.
وتیشى: حكومەت پلانی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو باندە تاوانكاریانەی كە بەشدارن لە قاچاخچێتی بە خەڵكەوە.

 

  • حەماس : بەبێ‌ وەستانی جەنگ لەسەر غەززە، ئاڵوگۆڕی دیلەكان ناكرێت

  • بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

  • ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

  • پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

  • ڕوسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكرانیا دەكات

  • ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

  • بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

  • جه‌ندرمه‌ى توركیا گه‌نجێكى سورى تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

  • توركیا: كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ ئەمریكا پرسی پەكەكەیە

سەرەکی