×

2024-11-19 129 جار خوێنراوەتەوە

پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی ڕوسیا پلانی وەڵامدانەوەی "ئەتۆمی" پەسەند کرد کە ڕێگە دەدات بە چەکی ئەتۆمی وەڵامی ئەگەری ھێرشی مووشەکی بالیستی بۆ سەر وڵاتەکەی بدرێتەوە.

بەپێی ئەو بڕیارنامەیەی کە ئەمڕۆ سێشەممە، ڤلادیمێر پوتن واژووی لەسەر کردووە، چەند نوێکارییەک لە مەرجەکانی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی ڕووسیادا کراوە.

لە پلانە نوێیەکەدا ڕێگە دراوە بەوەی ئەگەر وڵاتێک بە پشتیوانی وڵاتێکی دیکەی خاوەن چەکی ئەتۆمی ھێرشی مووشەکی بالیستی بۆ سەر خاکی ڕوسیا ئەنجام بدات، ڕوسیا بە چەکی ئەتۆمی وەڵام بداتەوە، ئەو ھێرشانەشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یان فڕۆکەی جەنگی ئەنجام دەدرێن خراونەتە ئەو چوارچێوەیەوە.

دەنگۆکانی ھێرشکردنە سەر ڕوسیا لەلایەن ئەندامێکی ھاوپەیمانییەوە بە پەرەسەندنێک پێناسە دەکرێت کە دەتوانێت بە چەکی ئەتۆمی وەڵام بدرێتەوە، ھاوکات تەواوی ئەندامانی ئەو ھاوپەیمانییەی ئەو وڵاتەی تێدایە وەک لایەنی ئەگەری ئەو ھێرشە ئەژمار دەکرێن.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا ، لە 25ی ئەیلول لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەیدا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دۆخی سەربازی و سیاسی مۆدێرن گۆڕاوە و وتی" گرنگە پێشبینی پەرەسەندنی دۆخەکە بکرێت و بەو پێیەش پلاندانانی ستراتیجی لەگەڵ ڕاستییەکانی ئێستادا بگونجێندرێن."

لە ١٧ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ھەواڵی ئەوە لە میدیای ئەمریکادا بڵاوکرایەوە کە حکومەتی ئەو وڵاتە ڕێگەی بە ئۆکرانیا داوە چەکە دوور مەودا ئەمریکییەکان بەشێوەیەکی سنووردار لە خاکی ڕوسیادا بەکاربھێنێت.

لەسەر ئەو هەواڵە، دمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملین دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند، ئەمە شێوازی بەشداری کردنی ئەوان "ئەمریکا" لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئۆکراینا بە شێوەیەکی ڕیشەیی دەگۆڕێت.

  • بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

  • ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

  • پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

  • ڕوسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكرانیا دەكات

  • ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

  • بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

  • جه‌ندرمه‌ى توركیا گه‌نجێكى سورى تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

  • توركیا: كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ ئەمریكا پرسی پەكەكەیە

  • ​ئایا سعودیە بۆ میوانداریكردنی فیفا ڕێگە بە هاوڕەگەزخوازان و مەی خواردنەوە دەدات؟

سەرەکی