×

2024-11-19 110 جار خوێنراوەتەوە

ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

ناوەندی هەواڵ

ماکرۆن خۆشحاڵی خۆی نیشاندا، سەبارەت بەو ھەنگاوەی ئەمریکا کە ڕێگا بە ئۆکرانیا دەدات بە ئاراستەکردنی مووشەکی دوور مەودا، قۆڵایی خاکی ڕوسیا بکاتە ئامانج.

ئیمانوێل ماکرۆن لە میانی بەشدارییکردنی لە لوتکەی سەرکردەکانی G20دا کە لە بەڕازیل بەڕێوەدەچێت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بە گۆڕانکاری مەترسیدار لە جەنگی ڕووسیا-ئۆکرانیا دا، بەتایبەتیش کە ھێزەکانی کۆریای باکوور وەک پاڵپشتیکردنی لە ھێزەکانی ڕووسیا بەشداری لە شەڕەکەدا دەکەن.

باسی لەوەش کرد، ڕوسیا ئەو لایەنەیە کە گرژییەکان زیاتر دەکات و وتی: "وەک زانراوە کۆریای باکوور کە ھێزێکی شەڕانگێزە و بەرنامەی ئەتۆمی جێبەجێ دەکات، لەلایەن ڕووسیاوە پەلکێشی ناو شەڕەکە کراوە".

سەرکۆماری فەڕەنسا ڕاشیگەیاند، خۆشحاڵن سەبارەت بەو ھەنگاوەی ئەمریکا کە ڕێگا بە ئۆکرانیا دەدات بە ئاراستەکردنی مووشەکی دوور مەودا، قۆڵایی خاکی ڕوسیا بکاتە ئامانج و گوتی: "ئەو ھەنگاوە، بەتەواوی دروستە".

ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ئەو دەنگۆیانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە کە باس لەوە دەکەن ئەمریکا ڕێگای بە ئۆکراینا داوە، لەوەی مووشەکی دوور مەودا "ATACMC" بۆ ھێرشکردنە سەر ڕووسیا، بەکاربھێنێت.

  • حەماس : بەبێ‌ وەستانی جەنگ لەسەر غەززە، ئاڵوگۆڕی دیلەكان ناكرێت

  • بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

  • ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

  • پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

  • ڕوسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكرانیا دەكات

  • ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

  • بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

  • جه‌ندرمه‌ى توركیا گه‌نجێكى سورى تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

  • توركیا: كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ ئەمریكا پرسی پەكەكەیە

سەرەکی