×

عەلی خامنەیی
2024-11-19 142 جار خوێنراوەتەوە

ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

دوای ئەوەی میدیای ئیسرائیل و كەناڵێكی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی ئێران ڕایانگەیاند، عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دۆخێكی خراپی تەندروستییدایە و چووەتە كۆماوە، ئێران ئەو هەواڵە ڕەتدەكاتەوە.

ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرونۆتی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، دۆخی تەندروستیی‌ عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تێكچووە و چووەتە دۆخی كۆماوە، بەو هۆیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و موجتەبای كوڕی كاروباری وڵات بەڕێوەدەبات.

بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران هەواڵەكە ڕەتدەكەنەوە و گۆڤاری نیوزویكی ئەمریكی دەڵێت، حكومەتی ئێران ئەو هەواڵانەی ڕەتكردووەتەوە كە باس لە تێكچوونی تەندروستیی عەلی خامنەیی دەكەن.

ڕۆژی یەكشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2024 حكومەتی ئێران وێنەیەكی خامنەیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوكردەوە، خامنەیی لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتەكەی لە لوبنان كۆبووەتەوە، بەڵام كەناڵی "ئیران ئینتەرناشناڵ"ـی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەڵێت، "بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستیی خامنەییەوە، ئەنجومەنی شورای ئێران تاوتوێی هەڵبژاردنی كەسێك بۆ شوێنگرتنەوەی ناوبراو دەكات".

  • بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

  • ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

  • پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

  • ڕوسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكرانیا دەكات

  • ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

  • بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

  • جه‌ندرمه‌ى توركیا گه‌نجێكى سورى تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

  • توركیا: كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ ئەمریكا پرسی پەكەكەیە

  • ​ئایا سعودیە بۆ میوانداریكردنی فیفا ڕێگە بە هاوڕەگەزخوازان و مەی خواردنەوە دەدات؟

سەرەکی