دۆناڵد ترەمپ
2024-11-06
156 جار خوێنراوەتەوە
ئهو قومارچییهى تا پلهى سهرۆكایهتى ڕۆشت؛ ترهمپ كێیه؟
ناوەندی هەواڵ
دۆناڵد ترهمپ كه بهپێى ئهنجامه بهراییهكان بێت دهبێته 47 ههمین سهرۆكى ئهمریكا، ژیانێكى سهیرو سهمهرهى ههبووه، تا گهیشتووه به پۆستى سهرۆكایهتى ئهمریكا بۆ دووهمجار.
دۆناڵد ترەمپ، 45ـەمین و 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا، لە رۆڵگیڕانی لاوەکی فیلمی سینەمایی و دەڵاڵی خانووبەرە و قومارەوە دهستیپێكرد، بۆ سەرمایەداری گەورە و دواتر دووجار بووه سهرۆكى ئهمریكا.
ژیاننامهى ترەمپ
ناوی تەواوی دۆناڵد جۆن ترەمپە، لە 14ی حوزەیرانی ساڵی 1946 لە ناوچەی کوینز لە نیویۆرک لە دایک بووە، کوڕی چوارەمی فرێد ترەمپە کە بەڕەچەڵەک ئەڵمانییە و دایکی سکۆتلەندییە، ساڵی 1968 بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پەنسلڤانیا بەدەستهێناوە، لەگەڵ خوێندنی زانکۆ لە کۆمپانیاکەی باوکی بۆ بواری خانووبەرە کاری کردووە، ئێستاش بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی گروپی کۆمپانیاکانی ترەمپە.
بازرگان و قومارچى
برا گەورەکەی ترەمپ هەرزوو ڕووی لە بواری فڕۆکەوانی کرد، دواتر بەهۆی زۆر خواردنەوەی کحولەوە لە تەمەنی 43 ساڵی گیانی لەدەستدا، بهوهۆیهوه ترەمپ بووەتە جێگرەوەی باوکی و ساڵی 1971 بە سەرمایەی یەک ملیۆن دۆلار کە لە باوکی وەریگرتووە، گروپی ترەمپی دامەزراندووە بۆ کاری وەبەرهێنان و بازرگانی و خانووبەرە و لە نیویۆرکەوە دەستی بەکار کردووە.
ترهمپ جگەلەوەش لە بواری یانەی شەوانە و قومار کاری کردووە، گەورەترین باڵەخانەی گروپەکەی ترەمپ لە مانهاتنە کە لە 68 نهۆم پێکهاتووە.
پێشكهشكار و نووسهر
ترهمپ جگە لەو بوارانە، بۆ ماوەیەک کاری پێشکەشکاری و بەرنامەی تەلەفزیۆنی کردووە لە ساڵانی 1996-2015، بەتایبەتی لەسەر شاشەی کەناڵی (ئێن.بی.سی) و کەناڵەکانی دیکە و بەهۆیەوە سەرمایەیەکی زۆری کۆکردووەتەوە، هەروەها فێستیڤاڵەکانی شاجوانی گەردوون و شاجوانی ئەمریکای رێکخستووە و یەکێکیشە لە 100 سەرمایەدارە ملیاردێرەکەی ئەمریکا و سامانەکەی نزیکەی پێنج ملیار دۆلارە.
ئهو تائێستا 14 کتێبی بڵاوکراوەی هەیە کە لە ریزی کتێبە پڕ فڕۆشەکانە، یەکەم کتێبیشی بەناوی هونەری گرێبەست نوسیوە تائێستاش یەکێکە لە سەرچاوە کلاسیکە بەناوبانگەکانی ئەو بوارە.
سێ جار هاوسهرگیری كردووه
ترەمپ بە فەرمی سێ هاوسەرگیری ئەنجامداوە، ئەوانیش (ئیڤانا زاڵنیکۆڤا 1977-1992) و (مارلا مەیڵز 1992-1993) و (مالینا کناوس 2005- تائێستا)، لەماوەی سەرۆکایەتی ئەمریکا و لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا چەندین دۆسیەی دیکەی لەسەر تۆمارکرا بە تۆمەتی پەیوەندی و دەستدرێژی سێکسی.
ژیانى خێزانى
دۆناڵد ترەمپ و میلانیای خانمی یەکەمی ئەمریکا، باوکی کوڕێکن بەناوی بارۆن، لە هاوسەری پێشووشی چوار منداڵی گەورەی هەیە بەناوەکانی (دۆن جۆنیۆر، ئیڤانکا، ئیریک، تیڤانی) و 10 نەوەی هەیە.
بومەلەرزەی سیاسی
مانگی حوزەیرانی ساڵی 2015، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: دەچێتە بواری سیاسەتەوە و خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەپاڵێوێت، دواتر بوو بە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە تەمموزی 2016 و توانی کێبڕکێیەکە لە 17 کاندید بباتەوە لە هەڵبژاردنە ناوخۆیی و بەراییەکانی کۆمارییەکاندا.
لە 8/11/2016 دۆناڵد ترەمپ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای بردەوە، کە گەورەترین بردنەوە بوو لەماوەی 28 ساڵی رابردوودا، بەجۆرێک ترەمپ دەنگی 2600 ناوچەی وڵاتەکەی بردەوە، دەنگی زیاتر لە 62 ملیۆن ئەمریکی مسۆگەر کرد، ئەوەشیان زۆرترین دەنگ بوو کاندیدێکی کۆمارییەکان لە مێژوودا بەدەستی هێنابێت.
خولی نوێی سەرۆکایەتی
بۆ خولی نوێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، جارێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ هاتەوە مەیدان و دووبارە لەسەر پارتی کۆمارییەکان خۆی کاندید کردەوە.
لە هەڵبژاردنە بەرایی و ناوخۆییەکانی پارتەکەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا بوو بە کاندیدی پارتی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی 2024 و سەرەتا رکابەری جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بوو، دواتر کۆمارییەکان بایدنیان لە کێبڕکێیەکە دوورخستەوە و کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو بە کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
مانگی تەمموزی ئەمساڵ و لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە کاتی گردبونەوەیەکی جهماوهرى، نیشانشكێنێك ترەمپی کردە ئامانج و بەهۆیەوە گوێی راستی برینداربوو، لە هەوڵی کوشتنەکە رزگاری بوو.
بە بردنەوەی دەنگی زۆرینەی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی هەڵبژاردنی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە 47ەمین سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە و چوار ساڵی دیکە دەچێتەوە کۆشکی سپی و درێژە بە بڕیارە سیاسی و ئابورییە سەرکێشییەکانی دەدات.
|