×

2024-11-08 178 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی تۆمارێكی دەنگی سودانی ڕاوێژكارێكی خۆی دووردەخاتەوە

ناوەندی هەواڵ

تۆمارێكی دەنگی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا كە دوای وەرگرتنی بەرتیل لە سەرمایەدارێك دەكات حکومەتی عێراقی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.

میدیا عیراقیەكان تۆمارێكی دەنگی كەریم فەیسەڵ ڕاوێژكاری وەبەرهێنانی محەمەد شیاع سودانیان بڵاوكردووەتەوە كە قسە لەگەڵ سەرمایەدارێكدا دەكات و داوای یەك ملیۆن دۆلاری لێدەكات وەك بەرتیل لەبەرامبەر پێدانی پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان.

 لە تۆمارە دەنگیەكەدا ڕاوێژكارەكە بە سەرمایەدارەكە دەڵێت، كە پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان بهێنێت و ئەویش پێشكەشی سودانی دەكات و ڕازیدەكات كە بدرێت بە ئەو كەسە.

 میدیا عیراقیەكان دەڵێن، سودانی ئەو كەسەی لەسەر پۆستەكەی دوورخستووەتەوە و داواكاری گشتیش داوای لێكۆڵینەوەی لە تۆمارە دەنگییەكە كردووە.

لە مانگی ڕابردووشدا تۆمارێكی دەنگی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی باج بڵاوبووەوە، سودانیش داوای لێكۆڵینەوەی كرد و دواتر وەزارەتی دارایی ئەو كەسەی بۆ ماوەی دوو مانگ لە پۆستەكەی دوورخستەوە تا یەكلابوونەوەی دۆسیەكەی.
 

  • لە پەرلەمانی عێراق سێ یاسا گرنگەكە دەنگیان لەسەر دەدرێت

  • حەشدی شەعبی دەچێتە سنوری سوریا

  • ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لە سەر ژمارەیەک پرۆژە یاسای گرنگ دەدات

  • په‌رله‌مانى عێراق: له‌ ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى زیندانیان ده‌درێت

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت

  • یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى دەستى پێکرد

  • دادگای فیدراڵی لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردیەكان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

  • ئەنجومەنی نوێنەران بڕی تێچووی نەوتی هەرێم لە بودجەدا هەموار دەكاتەوە

  • تۆمەتباری سەرەكیی دزی سەدە بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادرا

سەرەکی