×

2024-11-09 145 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا دەربارەی هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ ئێران تۆمەتبار دەکات

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران فەرمانی داڕشتنی پلانێکی داوە بە هاووڵاتییەکی ئێرانی بۆ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ تیرۆر بکات، بۆ ئەوەش سێ کەسیان بەهۆی هەوڵدان بۆ کوشتنی ترەمپ بە تاوانبار ناساندووە و یەکێکیان ئێرانییە، بەڵام ئێرانیش ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەرپرسێک لە سوپای پاسدارانی ئێران، لە مانگی ئەیلول، فەرمانی بە یەکێک لە بریکارەکانی بە ناوی فەرهاد شاکری کردووە بۆ ئەوەی چاودێریی جووڵەکانی دۆناڵد ترەمپ بکات و بیکوژێت.

وەزارەتی داد دەشڵێت، بەرپرسەکەی سوپای پاسداران بە فەرهاد شاکری وتووە، ئەگەر تاوەکو حەوت ڕۆژ پلانێک بۆ کوشتنی ترەمپ دانەنێت، ئەوا تاران پلانەکانی بۆ دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دوادەخات، چونکە دڵنیا بوون لەوەی ترەمپ هەڵبژاردنەکە دەدۆڕێنێت، ئەوکات تیرۆرکردنیشی ئاسان دەبێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دادی ئەمریکا، لە لێکۆڵینەوەکاندا، فەرهاد شاکری بە ئێف بی ئای وتووە، نیازی نەبووە لەو وادەیەی بەرپرسەکەی سوپای پاسداران بۆی دیاری کردووە، هیچ پلانێک پێشکەش بکات.

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دادی ئەمریکا، ئەو هەوڵەی تاران بۆ کوشتنی دۆناڵد ترەمپ، بۆ تۆڵەکردنەوە بووە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە ساڵی 2020.

هاوکات هەر ئەمڕۆ شەممە ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند،"وەزارەتی دەرەوە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە گوایە ئێران لە هەوڵێکی کوشتنی بەرپرسانی ئێستا یان پێشووی ئەمریکا تێوەگلابێت".

فەرهاد شاکیری ناوی ئەو "تاوانبارە سەرەکییە"یە کە تەمەنی 51 ساڵە و ئێستا لە تارانە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دادی ئەمریکا، "فەرهاد شاکیری فەرمانی پێکرابوو لە 07-10-2024 پلانێک بۆ کوشتنی ترەمپ دابنێت".

 

  • ئەمریکا بڕیاری دا کۆمەڵکوژی لە غەززە بەردەوام بێت

  • ده‌یانى لێكوشتوون؛ ئیسرائیل له‌ ناوه‌ڕاستى سوریا گروپه‌كانى نزیك له‌ ئێران ده‌كاته‌ ئامانج

  • حەماس : بەبێ‌ وەستانی جەنگ لەسەر غەززە، ئاڵوگۆڕی دیلەكان ناكرێت

  • بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

  • ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

  • پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

  • ڕوسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكرانیا دەكات

  • ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

  • بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

سەرەکی