×

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا
2024-11-16 175 جار خوێنراوەتەوە

توركیا: كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ ئەمریكا پرسی پەكەكەیە

ناوەندی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی توركیا جارێكی دیكە دژایەتی بۆ پرسی كورد و پەكەكە دووپات دەكاتەوە و دەلێت "كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ ئەمریكا پرسی تیرۆرە" واتە پەكەكە.
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا بەشداری لە بەرنامەیەكی تەلەڤیزیۆنیدا كرد و ڕایگەیاند:" وێڕای هەبوونی پەیوەندییەكی باش لەنێوان سەرۆككۆماری وڵاتەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، كێشە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە و كێشەی ئێمە لەگەڵ ئەمریكا پرسی تیرۆرە."
وەزیری دەرەوەی توركیا وتیشی:" پشتیوانیكردنی هەسەدە لە رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی دیكەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە لایەن ئەمریكا و رێگەدان بە كردنەوەی بارەگای فەتحوڵڵا گولەن لە ئەمریكا، كێشەی سەرەكیی توركیا بووە لەگەڵ ئیدارەكانی ئەو وڵاتە".
"بە دۆستە ئەمریكییەكان و هەمووان دەڵێین، لە ئەگەری پێكهێنانی هاوپەیمانی و رێككەوتن لەودیوی سنوورەكەمان كە هەڕەشە بێت بۆ سەر خاكمان، رووبەڕووبوویان دەبینەوە. هەركێ لەوێ بێت، پەیوەندی بە ئێمەوە نییە." هاكان فیدان وای وت.

 

  • حەماس : بەبێ‌ وەستانی جەنگ لەسەر غەززە، ئاڵوگۆڕی دیلەكان ناكرێت

  • بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

  • ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

  • پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

  • ڕوسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكرانیا دەكات

  • ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

  • بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

  • جه‌ندرمه‌ى توركیا گه‌نجێكى سورى تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

  • توركیا: كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ ئەمریكا پرسی پەكەكەیە

سەرەکی