×

سنوری تورکیا و سوریا
2024-11-17 160 جار خوێنراوەتەوە

جه‌ندرمه‌ى توركیا گه‌نجێكى سورى تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

ناوەندی هەواڵ

 هێزێكى جه‌ندرمه‌ى توركیا گه‌نجێكى سورى تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن و دوو گه‌نجی دیكه‌ش بریندار ده‌كه‌ن، ته‌نها تاوانى ئه‌و گه‌نجانه‌ ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ ویستوویانه‌ له‌ سنورى سوریاوه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ توركیا.

سه‌رچاوه‌یه‌كى پزیشكى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى سه‌لقین له‌ ئیدلب ئاشكرایكرد: چه‌ند جوتیارێك به‌یانى ئه‌مڕۆ سێ گه‌نجیان هێناوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و دۆخیان له‌ مه‌ترسیدا بووه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن جه‌ندرمه‌ى توركیاوه‌ له‌سه‌ر سنوور ئه‌شكه‌نجه‌ دراون له‌كاتێكدا هه‌وڵیانداوه‌ له‌ باكورى ئیدلبه‌وه‌ بچنه‌ سنوورى توركیاوه‌.

وتیشى: یه‌كێك له‌و بریندارانه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى به‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و ته‌مه‌نى 28 ساڵه‌ و خه‌ڵكى مه‌یادینى دێره‌زووره‌، دوو گه‌نجه‌كه‌ى دیكه‌ش برینیان هه‌یه‌ و به‌شێكى جه‌ستیان شكاوه‌.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌و سێ گه‌نجه‌ یه‌كێكیان به‌هۆى ئه‌شكه‌نجه‌ى جه‌ندرمه‌ى توركیاوه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و دوانه‌كه‌ى دیكه‌شیان به‌ سه‌ختى برینداربوون، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیدلب كه‌ سه‌ر به‌ ده‌سته‌ى ته‌حریرى شامن ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ ته‌رمى ئه‌و گه‌نجه‌ ڕاده‌ستى كه‌سوكاره‌كه‌ى بكرێته‌وه‌.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئۆپۆزسیۆنى سوریا بۆ ڕوانگه‌ى سوریا هێزه‌كانى پاراستنى سنورى سه‌ر به‌ ده‌سته‌ى ته‌حریرى شام ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌واڵگرى توركیاوه‌ هه‌یه‌ و به‌رپرس كراون له‌ ڕێكخستنى بازرگانى به‌ مرۆڤ له‌و سنووره‌، واته‌ هیچ كه‌سێك به‌ بێ پاره‌دان به‌ ئه‌وان ناچێته‌ سنوورى توركیاوه‌.

  • حەماس : بەبێ‌ وەستانی جەنگ لەسەر غەززە، ئاڵوگۆڕی دیلەكان ناكرێت

  • بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

  • ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

  • پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

  • ڕوسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكرانیا دەكات

  • ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

  • بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

  • جه‌ندرمه‌ى توركیا گه‌نجێكى سورى تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

  • توركیا: كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ ئەمریكا پرسی پەكەكەیە

سەرەکی