×

2024-11-23 220 جار خوێنراوەتەوە

رێککەوتنێکى نهێنى بۆ دورخستنەوەى سودانى دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

رۆژنامەی (العربی الجدید) ئاشکرایکردووە، نوری مالكی، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق و محەمەد حەلبوسى سەرۆکى سەرۆکى دورخراوەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە نهێنى رێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق و دورخستنەوەى سودانى لە پۆستەکەى.

رۆژنامەی (العربی الجدید)  لەزارى چەند سەرچاوەیەکى سیاسى و پەرلەمانتارانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق  بڵاویکردووەتەوە، هەندێك لایەن لەناو هاوپەیمانی دەسەڵاتدار، كە دیارترینیان نوری مالكی، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراقە، فشار دەكەن بۆ خێراكردنی هەنگاوەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو لەبری كاتی بڕیار لێدراوی خۆی لە مانگی تشرینی یەكەمی (2025)، هاوشانی دەستپێكردنی جموجۆڵەكان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.

بەوتەى پەرلەمانتارێكی چوارچێوەی هەماهەنگی نوری مالیكی پاڵنەری سەرەكییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق، لەگەڵ قوڵبونەوەی ناكۆكییەكانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق.

لە زانیارییەکانى ئەو بەرپرسانەدا هاتووە، ئەو رێككەوتنەی لەنێوان مەحمود مەشهدانی، سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق و هێزە پشتیوانەكانی كراوە، كە دیارترینیان نوری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبە تەقدومە، لەسەر بنەمای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بووە لە عێراق بە زووترین كات و، چاوەڕێنەكردن تا كۆتایی ساڵی داهاتوو. 

مەحمود مەشهەدانی و هێزە پشتیوانەكانی لەناو پەرلەمان، لە دانیشتنەكانی داهاتوودا دۆسیەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەكەنەوە، بۆ هەنگاونان بەرەو دیاریكردنی كاتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق، كە لەلایەن هەندێك لایەنی ناو چوارچێوەی هەمانگییەوە پێش نیاز دەكرێت لەوانە، مالیكی، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ناوەڕاستی (2025).

14ی تشرینی دووەمی ساڵی پار، بە تۆمەتی گەندەڵی و ساختەکردنی واژۆی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار لەیس دلێمی، دادگەی باڵای عێراق ئەندامیێتی حەلبووسی هەڵوەشاندنەوە.

  • یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى دەستى پێکرد

  • دادگای فیدراڵی لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردیەكان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

  • ئەنجومەنی نوێنەران بڕی تێچووی نەوتی هەرێم لە بودجەدا هەموار دەكاتەوە

  • تۆمەتباری سەرەكیی دزی سەدە بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادرا

  • سەرژمێریی دانیشتوان بە داتا لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە ڕاگەیەندرا

  • یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى له‌سه‌ر بودجه‌یه‌

  • عێراق و هەرێم یاسایەكی هاوبەش بۆ هاتوچۆ دەردەكەن

  • بەرپرسێکى سەربازى عێراق: تورکیا ڕووبەڕووی شەڕی پارتیزانی دەبێتەوە و رێژەى کوژرانى سەربازەکانى دەشارێتەوە

  • عێراق: پەیامە هەڕەشەئامێزەکەى ئیسرائیلمان پێگەیشتووە و جەنگمان ناوێت

سەرەکی