×

چەند سەربازێکی سوپای لوبنان
2024-11-28 317 جار خوێنراوەتەوە

ئاگربه‌ست له‌ لوبنان شكێندرا؛ له‌یه‌ككاتدا بۆردومان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌ و جوڵه‌ى سیاسى هه‌یه‌

ناوەندی هەواڵ

ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى به‌یانى دوێنێ كه‌وته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ له‌ لوبنان شكێندرا، شارۆكه‌ى "عیتا" و شارى "بنت جبیل" ئێواره‌ى چوارشه‌ممه‌ به‌ تۆپهاوێژ بۆردومان كراوه‌.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منی بۆ میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، بۆردومان له‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه‌ له‌ ناوچه‌ى "مارون ره‌ئس" به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دراوسێى ناوچه‌ى "مالكیه‌" ش به‌رده‌وامه‌.

سوپاى لوبنان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى دوێنێ ئیسرائیل په‌سه‌ندیكرد، له‌ باشورى ڕووبارى "لیتانى" ده‌ستى به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ كردووه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ى سوپاى لوبنانیش به‌ هه‌ماهه‌نگى هێزه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌ (یونیفێل).

ئاگربه‌ستى نێوان ئیسرائیل و لوبنان به‌ چاودێرى ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا له‌ به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ كه‌وته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌پێى ڕێككه‌وتنى ئاگربه‌ست، له‌ماوه‌ى 60 ڕۆژدا سوپاى ئیسرائیل ده‌بێت ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو مانگه‌ى شه‌ڕدا چووه‌ته‌ ناوى چۆڵ بكات، له‌ جێگه‌ى سوپاى لوبنان و هێزى ئاشتیپارێزى نێوده‌وڵه‌تى جێگیر ببن.

هه‌ر به‌پێى ئه‌و ئاگربه‌سته‌، پێویسته‌ هیچ چه‌كدارێكى حزبوڵڵاى لوبنان له‌ باشورى لوبنان نه‌مێنێت و بكشێنه‌وه‌ بۆ پشت ڕووبارى "لیتانى". ئه‌وه‌ش هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى دانیشتوانى باشورى لوبنان كه‌ به‌هۆى شه‌ڕى دوو مانگه‌ى نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵاى لوبنان ئاواره‌بوون و به‌شێكى زۆریان چوونه‌ته‌ سوریا و ئوردن، به‌شێكیشیان ئاواره‌ى ناوخۆى لوبنان بوون.

ڕاگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له‌ لوبنان دواى دوو مانگ بوو له‌ شه‌ڕى نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 768 كه‌س كوژران كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكى سڤیل بوون، جگه‌ له‌ وێرانبوونى به‌شێكى زۆرى باشورى لوبنان و به‌شى باشورى به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان.

تێوه‌گلانى حزبوڵڵا له‌ شه‌ڕى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، دواى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بوو له‌ حه‌وتى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2023 كه‌ تائێستاش ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ غه‌ززه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 43 هه‌زار كه‌س كوژراون.

 

  • دۆخەكە دەگۆڕێت؛ ئیسرائیل چۆن لە ڕووداوەكانی سوریا دەڕوانێت؟

  • هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

  • دواین گۆڕانكارییەكانی شەڕی سوریا

  • ڕوسیا و ئێران پشتیوانی خۆیان بۆ سوریا دووپاتكردەوە

  • حوسێن سەلامی: ئیسرائیل هاوكاری گروپەكان بۆ هێرش كردنە سەر سوریا دەكات

  • ئاگربه‌ست له‌ لوبنان شكێندرا؛ له‌یه‌ككاتدا بۆردومان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌ و جوڵه‌ى سیاسى هه‌یه‌

  • شەرقلئەوسەت: فەرەنسا دەبێتە چەتری پاراستنی نەتانیاهۆ و گالانت

  • مەکگۆرک لە سعودیەوە گفتوگۆی ئاگربەستی غەززە دەكات

  • وردەكاری ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران لە ئیجە

سەرەکی