×

14   کاتژمێر پێش ئێستا 130 جار خوێنراوەتەوە

سودانی به‌ یاوه‌ری وه‌زیرانی دەرەوە، ناوخۆ و پلاندانان گه‌یشته‌ په‌رله‌مان

بە مەبەستى پێدانى رونکردنەوە و گفتوگۆکردن لەبارەى دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ و عێراق محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەریی هەریەکه‌ لە وەزیرانی دەرەوە، ناوخۆ و پلاندانان گەیشتە پەرلەمان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 04-12-2024، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر داوای خۆی دەچێتە پەرلەمان و میوانداری دەکرێت.
 
سوودانی قسە لەبارەی سیاسەتەکانی حکومەت و رێکارەکان دەکات، کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پەرەسەندنە هەنووکییەکانی گیراوەتەوەبەر لە رووداوەکانی 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە.

بە پێى راگەیەندراوى  فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق میواندارى سەرۆک وەزیرانى عێراق  لە چوارچێوەی پەرۆشی پەرلەمانی عێراقدا دێت بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک پرس لەوانەش دۆسێی ئەمنی و ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتیەکان هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر دوایین پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
بە گوێرەى کارنامەى دانیشتنەکەش بڕگەى کۆبوونەوەکە بەم شێوەیەدەبێت:

یەکەم: میوانداریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

دووەم: دەنگدان بە پڕۆژەیاسای دەزگەی هەواڵگریی نیشتمانی.

سێیەم: دەنگدان بە پێشنیازی پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرت.

چوارەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق (2023،2024 و 2025). هەموارەکەی مادەی 12یە، کە تایبەتە بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
 
پێنجەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی.

 

  • سودانی به‌ یاوه‌ری وه‌زیرانی دەرەوە، ناوخۆ و پلاندانان گه‌یشته‌ په‌رله‌مان

  • سوودانی بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێک دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • ڕۆژنامەی سەباح: شەقامەکانى بەغداد بوون بە گۆڕەپانى جەنگ

  • لە پەرلەمانی عێراق سێ یاسا گرنگەكە دەنگیان لەسەر دەدرێت

  • حەشدی شەعبی دەچێتە سنوری سوریا

  • ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لە سەر ژمارەیەک پرۆژە یاسای گرنگ دەدات

  • په‌رله‌مانى عێراق: له‌ ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى زیندانیان ده‌درێت

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت

  • یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى دەستى پێکرد

سەرەکی