×

2024-12-29 107 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی ئازەربایجان داوای قەرەبوو لە ڕوسیا دەکات

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی ئازەربایجان ڕایگەیاند، ڕوسیا فڕۆکەکەمانی خستووەتە خوارەوە و دەبێت بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ و قەرەبوومان بکاتەوە،لەبەر ئەوەی باکۆ هەرگیز ڕێگەنادات ئەم دەستدرێژیە بۆ سەر خاک و نەتەوەکەی بەبێ سزا تێپەرێت.

ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان دەشڵێت، چاوەرێی دانپێنانی ڕوسیا دەکەین لەسەر ئەو کارەی کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 38 کەس،دەبێت ڕوسیا قەرەبووی کەس و کاری قوربانیان بکاتەوە،ڕوسیا سزای خۆی وەربگرێت بۆ ئەم کارە.

هەفتەی ڕابردوو فڕۆکەی نەفەرهەڵگری جۆری Embraer 190  کەوتە خوارەوە و 38کەس گیانیان دواتر پەنجەی تۆمەت بۆ روسیا درێژدەکرا، چونکە فرۆکەکە بەسەر ئاسمانی چیجانەوە بووبەهۆی موشەکێکەوە لەئاسمانەوە ئاراستەی فرۆکەکە کرابوو کەوتەخوارەوە.

هاوکات، ڤلادمیر پوتن، سه‌رۆكى ڕوسیا، داوای لێبوردنی لە سەرۆکی ئازه‌ربایجان کرد و وتی فڕۆکە ئازەربایجانیەکە لەکاتێکدا بەرکەوتووە کە بەرگری ئاسمانی ڕوسیا وەڵامی درۆنه‌كانى ئۆکرانیای داوەتەوە.

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

  • دروزەكان ڕەتیدەكەنەوە چەك رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن

  • ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

  • ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

  • فڕۆكەخانەی بن گوریۆن لەلایەن حوسییەکان موشەک باران کرا

  • ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشێكی بەرفراوان لە عێراق دەکات

  • فرۆكەیەكی دیكە كەوتەخوارەوە

  • بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە نەشتەرگەری بۆ نەتەنیاهۆ دەکرێت

  • سەرۆکی ئازەربایجان داوای قەرەبوو لە ڕوسیا دەکات

سەرەکی