×

2024-12-29 139 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە نەشتەرگەری بۆ نەتەنیاهۆ دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل  تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووەو بەهۆیەوە ئەمشەو نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل چوارشەممەی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی هەدەسا پشکنینی ئەنجامداوە و دەرکەوتووە بەهۆی پرۆساتەوە ڕێرەوی میزی توشی هەوکردن بووە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستۆتە ڕوو بەهۆی ئەو کێشەوە ئەمشەو ناتانیاهۆی تەمەن 75ساڵان، نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی توشبوونی بە پرۆستات دادگا ڕەزامەندی لەسەر داوایەكی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ دواخستنی دادگاییكردنی دەربڕیوە، ئەویش بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی.

بڕیاربوو ئەم هەفتەیە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دادگایی بكرێت و وتەی لەبارەی سێ دۆسیە لێ وەربگیرێت، دۆسیەكانی پەیوەستە بەپێدانی بەرتیل و هەڵخەڵەتاندن و ناپاكی بەرامبەر ئەمانەت، بەڵام ئەنجامدانی پرۆسەی نەشتەرگەری پرۆستان دادگاییەكەی دواخست.

نوسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویكردەوە:"نەتەنیاهۆ داوای لە دادگا كردووە پرۆسەی دادگاییكردنەكەی لە تەلئەبیب دوابخەن، چونكە نەشتەرگەری بڕینی پرۆستاتی بۆ دەكرێت، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی هەداسا پشكنینی بۆ كراوە و دەركەوتووە هەوكردنی بۆری میزی هەیە كە بەهۆی هەڵاوسانی پرۆستاتەوە ڕوویداوە".

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

  • دروزەكان ڕەتیدەكەنەوە چەك رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن

  • ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

  • ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

  • فڕۆكەخانەی بن گوریۆن لەلایەن حوسییەکان موشەک باران کرا

  • ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشێكی بەرفراوان لە عێراق دەکات

  • فرۆكەیەكی دیكە كەوتەخوارەوە

  • بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە نەشتەرگەری بۆ نەتەنیاهۆ دەکرێت

  • سەرۆکی ئازەربایجان داوای قەرەبوو لە ڕوسیا دەکات

سەرەکی