×

ئەحمەد شەرع
2024-12-29 205 جار خوێنراوەتەوە

ئەحمەد شەرع: هێزە كوردییەكان بەشێك دەبن لە سوپای سوریا

ناوەندی هەواڵ

ئەحمەد شەرع فەرماندەی دەستەی تەحریر شام لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عەرەبیە ڕایگەیاند، "هێزە كوردییەكان بەشیك دەبن لە سوپای داهاتووی سوریا".   

یەكەمجارە ئەحمەد شەرع بەمشێوەیە باسی هێزە كوردییەكان بكات، پێشتر دەیوت دەبێت ئەو هێزانە هەڵبوەشێننەوە، بەڵام دوای ئەوەی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند ئامادەن هێزەكانیان تێكەڵ بە سوپای نوێی سوریا بكەن، وادیارە وتاری ئەحمەد شەرع لەوبارەیەوە گۆڕاوە.

ئەحمەد شەرع لە چاوپێكەوتنەكەیدا دەڵێت " هێزە كوردیەكان بەشێك دەبن لە وەزارەتی بەرگریی سوریا و كورد بەشێكی دانەبڕاوە لە پێكهاتەكانی دیكەی سوریا".

فەرماندەی تەحریر شام و ئیدارەی نوێی سوریا دەشڵێت "نوسینەوەی دەستوری نوێی سوریا نزیكەی سێ ساڵی دەویچت، هەڵبژاردنیش نزیكەی چوارساڵ".


  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

  • دروزەكان ڕەتیدەكەنەوە چەك رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن

  • ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

  • ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

  • فڕۆكەخانەی بن گوریۆن لەلایەن حوسییەکان موشەک باران کرا

  • ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشێكی بەرفراوان لە عێراق دەکات

  • فرۆكەیەكی دیكە كەوتەخوارەوە

  • بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە نەشتەرگەری بۆ نەتەنیاهۆ دەکرێت

  • سەرۆکی ئازەربایجان داوای قەرەبوو لە ڕوسیا دەکات

سەرەکی