×

وێنەی فرۆکەکە
2024-12-29 145 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەیەک 151 كەس گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هەواڵ

فڕۆکەیەک لە کۆریای باشوور تێکشکا و تائێستا 151 كەس گیانیان لەدەستداوە و چەند كەسێكیش بێسەروشوێنن.

 لە ئەنجامی تێکشانی فڕۆکەیەک لەکاتی نیشتنەوەی دا لە فڕۆکەخانەی مووانی باشووری رۆژئاوای کۆریای باشوور، 151 کەس گیانیان لەدەستدا، دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی کۆریای باشوور پێشبینی دەکەن؛ ژمارەی قوربانییانی ئەو رووداوە زیاد بکات.

رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، روویدا لەکاتی نیشتنەوەی دا فڕۆکەکە کە سەر بە کۆمپانیای جیجۆی کۆریای باشوورە، لە فڕگەی خۆی لادەدات و دواتر تێکدەشکێت و ئاگری تێبەردەبێت.

فڕۆکەکە لە شاری بانگکۆکی پایتەختی تایلاند بەرەو ئەو شارەی کۆریای باشوور هاتووە و 181 کەسی تێدا بووە.
 

 

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

  • دروزەكان ڕەتیدەكەنەوە چەك رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن

  • ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

  • ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

  • فڕۆكەخانەی بن گوریۆن لەلایەن حوسییەکان موشەک باران کرا

  • ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشێكی بەرفراوان لە عێراق دەکات

  • فرۆكەیەكی دیكە كەوتەخوارەوە

  • بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە نەشتەرگەری بۆ نەتەنیاهۆ دەکرێت

  • سەرۆکی ئازەربایجان داوای قەرەبوو لە ڕوسیا دەکات

سەرەکی