×

7   کاتژمێر پێش ئێستا 178 جار خوێنراوەتەوە

کاروان ئەنوەر: دونیا بۆ تورکیا وا ناڕواتە سەر خوداش لە لە سوڵتان مەحمود گەورەترە

ناوەندی هەواڵ

لقى سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانى کوردستان ئیدانەی کوژرانی دوو رۆژنامەنوسەکەی رۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت، خوێنى رۆژنامەنووسانى کورد ئاوە روونەنییە کە دەوڵەتى تورک هەرکات بییەوێت بەدرۆنێک رۆژنامەنوسێک تیرۆر بکات، دونیا بۆ تورکیا وا ناڕواتە سەر خوداش لە لە سوڵتان مەحمود گەورەترە.

لە 19-12-2024، هەردوو رۆژنامەنووسى ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز بە ناوەکانى جیهان بەلكین و نازم دەشتان لە نزیك بەنداوی تشرین و پردی قەرقوزاق كە دەكاتە باشوری كۆبانێ كاریان بۆ ئاژانسەكە دەکرد بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە شەهید بوون، شەهید کردنى ئەو رۆژنامەنوسانەش نیگەرانى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22-12-2024، لقى سلێمانى سەندیکاى رۆژنامەنوسانى کوردستان ئیدانەى تیرۆرکردنى ئەو رۆژنامەنوسانەى کردوو لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کاروان ئەنوەر سەرۆکى لقى سلێمانى سەندیکاکە رایگەیاند، تیرۆرکردنى ئەو دوو رۆژنامەنوسە لەلایەن تورکیاوە نەیەکەم رۆژنامەنوسە و نە دواین رۆژنامەنوسیش دەبێت، رەنگە بۆى هەیە لە هەڵمەتى درۆنى داهاتووى تورکیا یەکێک لەو رۆژنامەنوس و وێنەگرانە بێت کە ئێستا لێرەن.

وتیشى، لە ماوەى چەندساڵى رابردوودا 13 رۆژنامەنوس لەلایەن تورکیاوە تیرۆرکراون و حەوتى دیکەش برینداربوون، ئێمە کاتێک کۆدەبینەوە بیر لەچارەسەر ناکەینەوە چونکە چارەسەرى زەمین بەدەستى ئێمەیە و ئەوەى پێویستە بە پێى یاسا رۆژنامەنوسەکان بپارێزین  ئەگەر لەسەرەوە بەدرۆن هەوڵى تیرۆررکردنى دا ئەوە تیرۆرى نیودەوڵەتییە و لە دەسەڵاتى ئێمەدا نییە پارێزگارى لە رۆژنامەنوسانمان بکەین، بەڵام بە پێى یاسا بەشێک دەبین لە چارەسەر.

"کاتێک رۆژنامەنوسێک لە وڵاتان تیرۆر دەکرێت یان شەهید دەکریت هەموو فیدراسیۆنە نێودەوڵەتییەکان دینە سەر خەت و باسى دەکەن، بەڵام کاتێک رۆژنامەنوسێکى کورد تیرۆر دەکرێت تەنها خۆمان لە بازنەیەکى داخراودابەرگرى لە خۆمان دەکەین، بۆیە زۆر بەنیگەرانییەوە سەیرى ئەم پرسە دەکەین، بەرگریکردن لە دەوڵەتێکى گەورە ئاسان نییە   پێویستمان بە جوڵانى هێزێکى نێودەوڵەتى هەیە و دەبیت کەیسەکان بە نیودەوڵەتى بکەین"کاروان ئەنوەر واى وت. 

بەوتەى سەرۆکى لقى سلێمانى سەندیکاى رۆژنامەنوسانى کوردستان، هەرچەندە نزیکەى نۆ هەزار رۆژنامەنوس ئەندامن لامان، بەڵام بەهۆى ئەوەى دەستپارێزى لە رۆژنامەنوسان ناکرێت و نیگەرانین لەوەى ناتوانین بەرگرى لە رۆژئاوا بکەین، بۆ ئەوەى خوێنى رۆژنامەنوسانمان بە هەدەر نەڕوات دەتوانین سکاڵاى یاساى لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تۆمار بکەین، تا خەڵکى وڵاتانیش بزانن کە کوردستانیش رۆژنامەنوسى هەیە تیرۆردەکرێت، نابێت بە بێدەنگى تیرۆربکرێن. 

لە کۆتایى کۆنگرەکەدا کاروان ئەنوەر وتى: خوێنى رۆژنامەنووسانى کورد ئاوە روونەنییە کە دەوڵەتى تورک هەرکات بییەوێت بەدرۆنێک رۆژنامەنوسێک تیرۆر بکات، دونیا بۆ تورکیا وا ناڕواتە سەر خوداش لە لە سوڵتان مەحمود گەورەترە.

 

  • سۆران عومەر: هەرێم هۆکارە بۆ نەهاتنی بودجەى گشتی و نەوت و بەنزینی هەرزان

  • ئێسك و پروسكی 50 ژن و منداڵی كوردی تێدایە؛ دوای 36 ساڵ گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە بیابانی سەماوە هەڵدرایەوە

  • ئەمریكا هێزی دیکە دەنێرێتە ڕۆژئاوای كوردستان

  • "دۆخی سوریای قۆستووەتەوە"؛ هەسەدە 18 ئەندامی داعش دەستگیردەكات

  • کاروان ئەنوەر: دونیا بۆ تورکیا وا ناڕواتە سەر خوداش لە لە سوڵتان مەحمود گەورەترە

  • بەهۆى تەقینى سیستمى غازەوە ژمارەیەک هاوڵاتى بوونە قوربانى

  • حزبی شیوعی لەبارەی هێرشەكانی تورکیا هاتەدەنگ

  • توركیا لە پێنج ساڵدا 13 ڕۆژنامەنوسی كوردی شەهیدكردووە

  • پەیامێكی نوێ لە مەزڵوم عەبدییەوە

سەرەکی