2025-01-15
187 جار خوێنراوەتەوە
دامه‌زراوه میدیاییه‌كان و ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان بانگه‌وازێكی به‌په‌له بڵاوده‌كه‌نه‌وه
ناوەندی هەواڵ
دامه‌زراوه میدیاییه‌كان و ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان سه‌باره‌ت به رۆژاڤای كوردستان، بانگه‌وازێكی به‌په‌له بڵاوده‌كه‌نه‌وه و داوا له سه‌رجه‌م میدیاكان ده‌كه‌ن، بابه‌تیانه كاربكه‌ن و پابه‌ندبن به ئێتێكی ڕۆژنامه‌وانییه‌وه به له‌به‌رچاوگرتنی دۆزی گه‌له‌كه‌یان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی له ڕۆژاڤاو ئه‌و مه‌ترسییه نوێیانه‌ی روبه‌روی ده‌بێته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نن، ده‌بێت سه‌رباری جیاوازییه‌كانمان له ژێر چه‌تری نیشتماندا كۆمان بكاته‌وه.
له‌مه‌یشدا میدیا‌و میدیاكارن ده‌توانن ڕۆڵی سه‌ره‌كی ببینن".
بانگه‌وازێك بۆ هاوڕێ و هاوپیشه‌كانمان له باشوری كوردستان
وه‌ك هه‌موان ئاگادارن له دوای روخانی رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه، دۆخێكی هه‌ستیارو ئاڵۆز له ناوچه‌كه‌ماندا هاتۆته پێشه‌وه.
ئه‌م دۆخه سیاسییه نوێیه و هه‌مو ئه‌و پێشهاتانه‌ی دیكه كه ده‌شێت له ئاینده‌دا روبده‌ن، بۆ كورد به‌گشتی و رۆژئاوای كوردستان به تایبه‌تی به‌رویه‌كدا مه‌ترسین و، به روه‌كه‌ی دیشدا ده‌رفه‌ت، تاكه رێگه‌یش بۆ مسۆگه‌ركردنی قۆزتنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان ئه‌وه‌یه به‌ره‌ی ناوخۆی كوردستان ته‌با و ساز‌و ئاماده‌بن بۆ مامه‌ڵه‌كردنێكی دروست له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییه نوێیانه‌دا.
گومانی تێدا نییه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌ركی سه‌رشانی داموده‌زگا میدیاییه‌كان و میدیاكارانه رۆڵێكی پۆزه‌تیڤانه‌ی گرنگ ببینن و ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆڤ دۆستانه‌یان هه‌بێت. به پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر به‌م ئاراسته‌یه كارنه‌كه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی ببنه هۆكاری به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ده‌بنه هۆكاری دابه‌شبون و زیادكردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان و نێو خودی كۆمه‌ڵگای كوردیش.
دیاره نكۆڵی ناكرێت له‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیش وه‌ك هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی مرۆڤایه‌تی، پڕه له به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌تی جیاواز و ململانێی ناوخۆیی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، هیچ گومانێكمان نییه له‌وه‌ی چوارچێوه‌ی فراوانی كوردبون و كوردستانی بون، ده‌شێت و ده‌بێت سه‌رباری جیاوازییه‌كانمان له ژێر چه‌تری نیشتماندا كۆمان بكاته‌وه. له‌مه‌یشدا میدیا‌و میدیاكارن ده‌توانن رۆڵی سه‌ره‌كی ببینن.
ئه‌م دۆخه ئاڵۆز و هه‌ستیاره ئه‌وه له میدیا ده‌خوازێت كه پرسی هاوڵاتی كوردستان و دۆزه‌كه‌ی بخاته پێشه‌وه‌ی پرسه‌كانی تره‌وه. ده‌كرێت له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ناكۆكییه‌كانی نێوان پارچه‌كانی كوردستان و ناكۆكی له‌سه‌ر ئاستی یه‌ك پارچه و بگره جیاوازی و به‌تابییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی باشور و كۆمه‌ڵگاش به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت كه بچێته سیاقی ئه‌و روداوانه‌وه كه ئه‌گه‌ری پێشخستنی دۆزی كوردی به‌هێز ده‌كات.
حزبه‌كان و كۆمه‌ڵگا و میدیای كوردی له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌بێت ئه‌زمونی شه‌ڕی داعش له ساڵی 2014دا له‌به‌رچاو بگرن كه میدیا پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ی باشور و رۆژهه‌ڵات و گه‌ریلای له به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی داعش ده‌كرد و به‌رپرسانه له‌گه‌ڵ ئه‌و روداوانه‌دا روماڵی ده‌كرد. هاوكاتیش پشتگیریی شه‌ڕی شه‌رڤانانی ده‌كرد له كۆبانێ و ناوچه‌كانی تری رۆژئاوای كوردستان. هه‌ر له‌م بواره‌یشدا ده‌بێ زۆر وریای ئه‌وه‌بن كه به روماڵه‌كانیان نه‌بنه ئامێری پروپاگه‌نده‌ی دوژمنان و سه‌كۆیه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتاری سیاسیی به‌ره‌ی دژ به خه‌ڵكی كوردستان و هێزه تاریكپه‌رسته‌كان.
له‌م دۆخه هه‌ستیاره نوێیه‌دا نابێت میدیا و میدیاكاران جه‌خت له‌سه‌ر فراوانكردنی كه‌لێن و بۆشاییه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه‌كان بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو كار له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان بكه‌ن، تا ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بگوێزینه‌وه بۆ دۆخێكی ئارام و سه‌قامگیرتر.
پێمان وایه ئه‌ركی سه‌رجه‌م میدیاكانی باشوره به حزبی و نیمچه حزبی وسه‌ربه‌خۆوه، بابه‌تیانه كاربكه‌ن و پابه‌ندبن به ئێتێكی رۆژنامه‌وانییه‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی دۆزی گه‌له‌كه‌یان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی له رۆژئاوا‌و ئه‌و مه‌ترسییه نوێیانه‌ی روبه‌روی ده‌بێته‌وه. لێره‌وه بانگهێشتی هاوڕێ و هاوپیشه‌كانمان له باشوری كوردستان ده‌كه‌ین، چ وه‌ك تاكه‌كه‌س و چ وه‌ك ده‌زگای میدیایی و هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش كه له سۆسیال میدیا ئاكتیڤه، له‌گه‌ڵمان بن و پابه‌ندی ناوه‌رۆكی ئه‌م نامه‌یه بن كه ئاراسته‌ی ئه‌وان و رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ده‌كرێت.
ناوی ده‌زگا و ناوی رۆژنامه‌نوس:
١- شوان محمه‌د . سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی سپی میدیا.
٢- د. كامل عمر به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان و ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی جاسه‌نه بۆ ئازادی بیروڕاو میدیا.
٣- كه‌مال ڕه‌ئوف ـ سه‌رنوسه‌ری ده‌زگای میدیایی شارپرێس.
٤- هاوكار عزه‌ت ـ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ڕۆۆژنامه‌نوسان و نوسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ.
٥- د. جه‌عفه‌ر عه‌لی ـ به‌رپرسی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی شار.
٦- سلێمان عه‌بدوڵا یونس ـ سه‌رۆكی ده‌زگای میدیایی خه‌ندان
٧- هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د ـ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای میدیایی خه‌ندان.
٨- تارق فاتیح ـ سه‌رنوسه‌ری ده‌زگای میدیایی هاوڵاتی.
٩ـ محه‌مه‌د مه‌حمود حمه‌سالح ـ به‌رپرسی ده‌زگای میدیایی ئیراده.
١٠ـ هه‌ردی عبدالله نجم ـ سه‌رنوسه‌ری ده‌زگای میدیایی ئیراده.
١١ - ره‌حمان غه‌ریب ـ رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی ڕۆژنامونوسان.
١٢- دیاری محمد ـ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ.
١٣- ئه‌حمه‌د میره ـ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین
١٤-ئاسۆس هه‌ردی ـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه.١٥ - سالار ره‌زا سه‌عید.. ڕۆژنامه‌نوس
١٦- ئاكۆ محه‌مه‌د مه‌حمود ـ ئه‌ندامی بۆردی گشتی ده‌زگای میدیایی ستاندار، لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی.
١٧- هێمن مه‌حمود ره‌شید-به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی زوم
١٨-عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د ـ ڕۆژنامه‌نوس
١٩- ئاراس ئیبراهیم عبدالله ـ ڕۆژنامه‌نوس
٢٠- سنور كه‌ریم ـ ده‌نگی ئه‌مریكا VOA٢١- رۆشن قاسم ـ ڕۆژنامه‌نوس
٢٢- ئه‌ركان محه‌مه‌د ـ سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنیوز
٢٣- داهێن هاشم ـ ڕۆژنامه‌نوسknn
۲٤- شنه پیرۆت ڕۆژنامه‌نوس
۲٥- ئاوات عبدالله حسن ـ ڕۆژنامه‌نوس
٢٦- ئازاد عوسمان، ڕادیۆی ده‌نگ
٢٧- د. هێمن باقر، سەرنوسەری دیپلۆماتیک
|