2025-01-16 159 جار خوێنراوەتەوە

دواى 10 رۆژ لەداخستنى رێگه‌ی دوكان - ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌كرێته‌وه‌

قائیمقامی دوکان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دانیشتوانی خه‌له‌كان كۆبونه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتونه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتن و بۆ کردنەوەى رێگاى سەرەکى دوكان - ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، دەشڵێت، داواکاریی خەڵک جێبەجێ دەکرێت، لە ئەمڕۆوەهاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.

ماوه‌ی 10 ڕۆژە دانیشتوتنی سنوری خەلەکان رێگه‌ی سه‌ره‌كی دوكان - ڕانیه‌یان داخستوه‌ و بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزارى پێویست لە سنورەکە و داواکارن،  رێگه‌ی نێوان خه‌له‌كان - چوارقوڕنه‌ بكرێته‌ دوساید، هاوكات كاره‌بای ناوچه‌كه‌یان باش بكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-1-2025، سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوکان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دانیشتوانی خه‌له‌كان كۆبونه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتونه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتن و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ رێگه‌ی دوكان - ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌كرێته‌وه‌.

وتیشى، به‌ڵێن به‌ هاوڵاتیان ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ پێیان دراوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌وانه‌ ده‌ستكردن به‌ رێگه‌ی دوسایدی نێوان  خه‌له‌كان - دوكان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌بای ناوچه‌كه‌.

وەک قائیمقامى دووکان  دەڵێت، ئێمه‌ له‌ یه‌كه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زاییه‌كانه‌وه‌ ده‌مانتوانی كه‌ به‌هێز كۆتایی به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ بهێنین و گردبونه‌وه‌كه‌ كۆتایی پێبهێنین، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه‌ كوڕی ئه‌م وڵاته‌ن و حكومه‌ته‌كه‌ هی خۆیانه‌ و به‌ڵێنیان بۆ دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی