2025-01-16 177 جار خوێنراوەتەوە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی بڵاوکرایەوە

ناوەندی هەواڵ

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی لە سەڵاحەدین کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەوەی کە پێویستە لایەنە کوردییەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنێک و بە رێکاری ئاشتییانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ی کانوونی دووەمی 2025، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاندووە، لە پیرمام، " مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد." 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لەم دیدارەدا "بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سوریا و هەروەها  چوارچێوەی  گشتی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سوریا و چۆنیەتی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سوریا تاوتوێ کرا." 

لە ڕاگەیێندراوەکە دا ئەوەشهاتووە: "هەر لەم دیدارەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لایەنە کوردییەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنێک و بە ڕێکاری ئاشتییانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و لەپێناو زامنکردنی مافەکانیان بە یەکڕێزی و یەکهەڵوێستی هاوبەش لەگەڵ حکومڕانانی تازەی سوریا بگەنە لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتن، و فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بن و رێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەو نەهامەتیانەی بەسەر گەلی کورد و پێکهاتەکانی تری سوریادا هاتوونە." 

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی