2025-01-16 305 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی گەڕایەوە ڕۆژئاوای کوردستان

ناوەندی هەواڵ

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە گەڕایەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعود بارزانی، لە هەولێر پێشوازیی لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە کرد و کۆبوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ژەنەراڵ مەزڵوم کۆبانی، هەر ئەمشەو گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و دواتر بە تەلەفۆن لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم قسەی کردووە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی "ئیرادە"،  مەزڵوم عەبدی، بە هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی سەردانی هەولێری کردووە و بە هەمان هێلکۆپتەریش گەڕاوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی هەواڵی میدیای هێزەکانی سوریای دیموکرات، ژەنەڕاڵ عەبدی سوپاسی  پشتیوانی مەسعود بارزانی کردووە و جەختی کردووەتەوە کە قۆناخی ئێستا پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان هەموو لایەنە کوردییەکان هەیە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و دەستەبەرکردنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان مەسعود بارزانی و فەرماندەی گشتی هەسەدە لە هەولێر، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی و پێگەی کورد لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا لە دیمەشق بۆ ڕاگواستنێکی سیاسیی ئارام و دەشڵێت سوپاس بۆ هەموو هاوپەیمان و دۆستەکانمان".

پێشتر لەڕۆژی دووشەممە، 13ی کانوونی دووەم، د. حەمید دەربەندی، نوێنەری مەسعود بارزانی سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و لە حەسەکە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، کۆبووەوە.

 

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی