2025-01-17 266 جار خوێنراوەتەوە

پەیامی مەزڵوم عەبدی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی

ناوەندی هەواڵ

مەزڵوم عەبدى ڕاگەیەنراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ بارزانى بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆبوونەوەکەمان مایەی دڵخۆشی بوو.

مەزڵوم عەبدى فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات،ئەمڕۆ هەینى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکە باسمان لەو پرۆسەی گۆڕانکارییە کرد، کە سوریا پێیدا تێدەپەڕێت، هەردوولاشمان جەختمانکردەوە، دەبێت کورد بۆ ئەم قۆناغە یەکگرتوو بێت.

دەشڵێت، باسمان لە گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشقیش کردووە و جەختمان لە بەدەستهێنانى مافەکانى کورد لە سوریا کردووەتەوە.

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکە جەختمان لە گرنگی یەکڕیزی کورد کردووەتەوە، سەقامگیری ناوچەیی بە گشتی لە ئەستۆی هەموومانە و لەو چوارچێوەیە هاوکارى یەکتر دەبین.

دوێنی پێنجشەممە 16ی1ی2025، مەسعود بارزانى و مەزڵوم عەبدى لە هەولێر کۆبوونەوە، کە کۆبوونەوەکە دواى سێ ڕۆژ لە سەردانى د. حەمید دەربەندی نوێنەرى بارزانى بۆ رۆژئاوای کوردستان هات.

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی