2025-01-18 123 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی: ئەمریکا ڕۆڵیکی گرنگی هەیە لە پاراستی ئاسایش و ئاگربەست لە سوریا و ڕۆژئاوا

ناوەندی هەواڵ

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تۆڕی ئێکس ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی سێنتکۆم جەنەڕاڵ مایکل کوریلا و ژەنەڕاڵ کیڤن لاهی فەرماندەی هێزی ئەرکی هاوبەشی یەکگرتوو  و ژەنەڕاڵ مایکل بروکس فەرماندەی هێزی ئەرکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان  لێڤانت کۆبووینەوە".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە رەوشی سوریا و هەڵسەنگادنی دۆخەکە و گرنگی هاوبەشی رووبەڕووبوونەوەی داعش و پاراستی ئەمنیەتی ناوچەکە کراوە.

عەبدی دەڵێت" جەختمان کردەوە لەسەر کاری هاوبەش بۆ رێکخستنی خێزانەکانی کەمپی هۆڵ و کۆنتڕۆڵکردنی زیندانەکان و پاراستی ئاسایشی ناوچەکە"

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە باسیان لە گرنگی بەهێزکردنی رۆڵی هاوبەشی هەردوولا کردووە لە سوریای نوێدا و ڕۆڵی ئەمریکا لە دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە سوریا و رۆژئاوادا.

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی