2025-01-18 238 جار خوێنراوەتەوە

سەنتەری میترۆ: 182 پێشێاکارى بەرامبەر رۆژنامەنوسان تۆمارکراوە

سەنتەری میترۆ رایگەیاند، تەنها لە ساڵى رابردوودا 182 پێشێلکاری بەرامبەر 176 رۆژنامەنوس و دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

ئەمڕۆ شەممە 18-1-2025، سەنتەرى میترۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ڕاپۆرتی ئاماری ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەگەری لەساڵی 2024 ڕاگەیاند و بە پێى راپۆرتەکە تەنها لەماوەى ساڵى رابردوودا 182 پێشێلکاری بەرامبەر 176 رۆژنامەنوس و دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

لە راپۆرتەکەى سەنتەرى میترۆدا هاتووە، 103 رێگرى لە رۆژنامەنوسان تۆمارکراوە لەگەڵ 27 هێرش و لێدان و هەڕەشە و 17 زەوتکردنی کەلوپەلی رۆژنامەنووسی.

هەر بەپێى زانیارییەکانى راپۆرتى سەنتەرى میترۆ سێ حاڵەتى کوشتنى رۆژنامەنووس بە درۆن تۆمارکراوەن  24 دەستبەسەرکردن بەبێ بڕیاری دادگا و شەش هێرشی ئەلیکترۆنی لەگەڵ شکاندنى ژمارەیەک کەلوپەلى رۆژنامەوانى.

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی