2025-01-18 380 جار خوێنراوەتەوە

ڕووفاتی سەدان ئافرەت و منداڵی کورد لە گۆڕێکى دیکەى بەکۆمەڵ دۆزرانەوە

دەزگای شەهیدانی عێراق  کۆتایی هاتنى کارەکانى هەڵدانەوەی دووەم گۆڕی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوانى لە بیابانی سەماوە، تەل ئەلشێخە لە پارێزگای موسەننا راگەیاند و دەڵێت، ڕووفاتی سەدان ئافرەت و منداڵی کورد دۆزراونەتەوە.

دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس ساڵی 2003 له‌ چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا ژماره‌یه‌ك ڕوفاتی ئه‌نفالكراو له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانی عیراق ده‌رهێنراونه‌ته‌وه ‌و له‌ پزشكی دادوه‌ری نمونه‌ی ئێسكیان لێ وه‌رگیراوه‌ تا له‌ داهاتوودا به‌ به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ سامپڵی خوێنی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و به‌گوێره‌ی ئه‌و كۆده‌ی له‌سه‌ر كێلی گۆڕه‌كانه‌ دوای پشكنینی تاقیگه‌یی ڕوفاته‌كان بناسرێنه‌وه‌.

دەزگای شەهیدانی عێراق بڵاویکردەوە،  تیمی بەشی کاروبار و پاراستنی گۆڕی بەکۆمەڵ و بێسەروشوێنان، کۆتایی بە هەڵدانەوەی دووەم گۆڕی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان، کە دەکەوێتە بیابانی سەماوە، تەل ئەلشێخە لە پارێزگای موسەننا هێنا.

دەشڵێت، لە پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ڕووفاتی 155 کەس دەرهێنراوە، کە سەرجەمیان ئافرەت و منداڵی کوردن و لە کاتی پرۆسەی ئەنفالکردندا لەلایەن ڕژێمی پێشووی سەدام حوسێنەوە ئەنفال کراون".

وەک دەزگاى شەهیدانى عێراق ئاماژەى پێکردووە، لە هەمان ناوچەدا حەوت گۆڕی دیکە دۆزراونەتەوە و خراونەتە نێو پلانەکانی دەزگای شەهیدان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دەست بە هەڵدانەوەیان بکەن.

ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە دوای 36 ساڵ دۆزراوەتەوە و ئێسک و پروسکى ژمارەیەکى زۆر ژن و منداڵی كوردی تێدابووە و لە ماوەى رابردووشدا خانمى یەکەمى عێراق سەردانى ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەى کورد و وتیشی، "هەموو تواناکانمان دەخەینە گەڕ بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و وەرگرتنی سامپڵ و ناسینەوەیان و گەڕاندنەوەیان".

 

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی