ساڵح موسلیم
2025-01-20 196 جار خوێنراوەتەوە

پەیەدە وەڵامێکی تووندی دیمەشق دەداتەوە

ناوەندی هەواڵ

ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە ڕایگه‌یاند، هەبوون یان نەبوونی هێزەكانی (هەسەدە) پەیوەستە بە چارەسەرێكی سیاسی بۆ هەموو سوریا. ده‌شڵێت "واتە هەسەدە بەیەك وشە دانەمەزراوە تا بەیەك وشەش  بڕوات، هەسەدە ئەمڕۆ لەشكرێكە نەك گروپێك كە پێیان بڵێن بچنەوە ماڵەوە". 

ئەم لێدوانە لەوەڵامی لێدوانی وەزیری دەرەوەی حكومەتی نوێی دیمەشقە کە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ڕایگەیاند"هەسەدە هەڵبوەشێتەوە و چیتر پێویست بە هەسەدە ناكات".

ساڵح موسلیم لەبارەی ئایندەی سووریا بۆ شارپرێس ڕایگه‌یاند: لەگەڵ هاتنی تەحریری شام بۆ دەسەڵات و ڕۆیشتنی ڕژێمی سوریا و ئێران و ڕووسیا، دەرفەتی نوێ هاتۆتە ئاراوە، ئەوەی ڕوونە ئەوەیە كە  تەحریری شام بە بیری خۆیەوە ناتوانێت سوریایەك بنیات بنێت كە لەگەڵ خواستی گەلی سوریادا بێت، بەڵام دەرفەت هەیە بۆ بنیاتنانی سوریای نوێ و گرنگە بۆ ئێمە وەك كورد".

" ئەمڕۆ ئێمە هێزێكین كە دەكرێت لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرگری بكەین و خۆمان جێگیر بكەین، هێز هی ئێمەیو، پڕۆژەكەمان بۆ هەموو سوریاش كاریگەرە، بە بڕوای من سوریایەكی نوێ دروست دەكرێت، بەڵام چۆن دروست دەكرێت و تا چەند دەخایەنێت، پێویستی بە زۆر شتی هەیە". ساڵح موسلیم وا ده‌ڵێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌یه‌ده‌ ده‌شڵێت:"ئەمڕۆ داوامان لێدەكرێت پێشەنگایەتی بكەین لە ناساندنی سوریای نوێ و سوریای نوێ دەبێت چۆن بێت، ئێمە هیوامان بە سوریایەكی ئارام هەیە، بەڵام نازانم ئەم ئاشتییە لە ساڵێك یان دوو ساڵی تردا ڕوودەدات یان نا. بەڵام بیری تەحریر شام هی ئەوە نییە، دەبێت بگۆڕدرێن".

 

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی