4   کاتژمێر پێش ئێستا 24 جار خوێنراوەتەوە

ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكی سوریا بە یاوەری وەزیری دەرەوە بە سەردانێکى فەڕمى بگاتە سعودیە و لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە کۆبێتەوە، دواى دەستبەکاربوونیشى ئەمە یەکەم سەردانى ناوبراوە بۆ دەرەوە.

ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی سوریا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 2-2-2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا بە یاوەری ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە بە فەرمى سەردانى شانشینی عەرەبی سعودیە دەكات، بە بێ ئەوەى ئامانجى سەردانەکە ئاشکرا بکات.

هاوکات، سەكۆی سەرۆكایەتی سوریا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی وێنەیەكی شەرع و وەزیری دەرەوەی بڵاوكردووەتەوە لە ناو فرۆكەكەیاندا دانیشتون، كە پێدەچێت فرۆكەیەكی تایبەت بێت، بەمەبەستی رۆیشتن بەرەو سعودیە.

  • ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەكات

  • وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا

  • داوای ڕاگرتنی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم دەكرێت

  • سەلوان مۆمیکا ئەو کەسەی قورئانی سوتاند کوژرا

  • عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و کوژرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • وادەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

  • عێراق و بەریتانیا بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار گرێبەستی بازرگانیان واژۆکرد

سەرەکی