2025-02-02
181 جار خوێنراوەتەوە
نهێنی كۆبوونەوە بەپەلەكانی نێوان شاندی هەرێم و بەغداد بۆ پرسی مووچە و بودجە ئاشكرابوو
دوای سێ ڕۆژ لە دانوستان، میدیا عێراقیەکان ئاشکرایان کرد، ئەمریکا فشار دەکات بۆ ڕێککەوتنی بەپەلەی نێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستانەوە .
ئەمڕۆ یەکشەممەن سێ ڕۆژی یەك لەدواى یەکە شاندی دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ ڕێککەوتن لە سەر پرسی مووچە و بودجە لەکۆبوونەوەی چڕدان ..
ئەو پەلەكردنەی شاندی هەرێم و بەغداد بۆ ڕێککەوتن، گومانی لای زۆرێک لە شەقامی عێراقی دروستكردووە .
پێشتر دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێم هێندە جددی نەبوون لە چارەسەری پرسی مووچەی فەرمانبەران و چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی نێوان هەرێم و بەغداد، بەڵام دواجار میدیا عێراقیەکان لە زاری بەرپرسانی باڵاوە ئاشکرایان کرد کە ئەمریكا فشار دەكات بەغداد لەگەڵ هەرێمی كوردستان ڕێكبكەوێت، سەرەرای ئەوەی هەرێم پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنە ئابورییەكان لە ڕابردوودا .
بەشێك لەمیدیا عێراقییەكان، باس لەوەدەكەن ئیدارەی ئەمریكا بە توندی فشار دەكات بۆ ئەوەی بەغداد ڕازی بكات پارەی مووچە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەتەواوەتی بنێرێت، بەمەش دەردەكەوێت ئەمریكا دەیەوێت هەرێمی كوردستان لەو قەیرانە دروستکراوە داراییە ڕزگار بكات كەتێی كەوتووە.
هەنگاوەکەی ئەمریکا بە پێی لێکدانەوەی میدیا عێراقیەکان، ستتراتیژی ئەو وڵاتەیە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسی و سەربازی و ئابوری، هاوکات میدیا عێراقیەکان فشارە چڕەکانی ئەمریکا بۆ ڕێكخستنەوەی پێشمەرگە و دامودەزگاكانی دیکەی هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە پلانی ئەمریکی وێنا دەکەن، ئەوەش لەبەر رۆشنایی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، بەتایبەت کاتێک لەهەموو چاوەکان لە سەر گۆڕانکاری و هێرشن بۆ سەر ئێران .
میدیای ئیرادە زانیویەتی ئێستا لە ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەوڵدەدرێت کە پەرلەمانتاران نەچنە ژێر فشارو گوشاری ئەمریکاوە تا ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان پابەندیە داراییەکانی بەرامبەر بەغداد جێبەجێ دەکات .
ماوەی 11 ساڵە و بەدیاری کراوی لە ناوەڕاستی ساڵی 2024ەوە، هەرێمی کوردستان بە دەست قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت، کێشەکان لە گەڵ بەغداد، ڕیفراندۆم و هەناردەکردنی نەوت و دەستبەسەرداگرتنی داهاتەکانی، گەندەڵی و بەهەدەردان هۆکاری سەرەکی بوون لە بێهیوا کردنی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کەڵەکە بوونی قەیران و کێشەکان لەسەریەک.
-
فەلەستین بەرەسمی برسیەتی لە غەززە راگەیاند
|
-
3ی ئایار رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەریی
|
-
کەناڵی BBC لەبارەی تاوانەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم، زانیاری گرنگ ئاشکرادەکات
|
-
ئیخوان موسلیمین لەسەرهەڵدانەوە بۆ قەدەغەکردن
|
-
|
-
فیل و کەر؛ هێمای سەرەکی دوو حزبە سیاسییەکەی ئەمریکا
|
-
ئیسرائیل رێگەی نەدا توركیا سیستمی بەرگری ئاسمانی لە فرۆکەخانەی T4 لە سوریا جێگیر بكات
|
-
پێكهێنانهوهی حكومهت یان دوبارەکردنەوەی ڕێكهوتننامهی ستراتیژی
|
-
كیمیابارانی ههڵهبجه ئهڵقهیهك بۆ پاكتاوی كورد
|
|
|