2025-02-15 213 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ پیلانە توندەکەی بخاتە ڕوو لەبارەی غەززە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دوێنێ هه‌ینی ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە واتا ئەمڕۆ"هەڵوێستی توند" لە بارەی غەززە دەگرێته‌به‌ر، ئاماژەی بەوەشکرد، دڵنیا نییە ئیسرائیل چ هەنگاوێک دەنێت. 
ترەمپ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاندبوو کە حەماس دەبێت تا نیوەڕۆی شەممە هەموو ئەو بارمتانه‌ ئازاد بکات کە هێشتا لە دەستیاندایە، ئەگەرنا پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستەکە دەکات و "هه‌موو ده‌رگاكانی دۆزه‌خ ده‌خاته‌ سه‌ر پشت". 
بە پێی نوێترین لێدوانی تره‌مپ، حه‌ماس له‌ قسه‌كانی ئه‌و تێنه‌گه‌شتووه‌ كه‌ پێشتر گوتبووی "ده‌بێت تا كاتژمێر دوازده‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ (هه‌موو بارمته‌كان) ئازاد بكرێن". 
بە پێی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل-حەماس بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ( سێ له‌ بارمته‌كان ) ئازاد ده‌كات به‌ناوه‌كانی ساشا ئەلێکساندەر ترۆبنۆڤ، ساگی دێکڵ هان و یایر هۆرن، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل 369 فه‌ڵه‌ستینی ئازاد ده‌كات، كه‌ گه‌وره‌ترین ژماره‌یه‌ له‌دوای ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس-ئیسرائیل.

ترەمپ لەگەڵ ئازادکردنی دیلەکانە بەیەک جار و حەوسەڵەی ئەو قۆناغانەی نیە کە ئیسرائیل و حەماس لەسەری ڕێککەوتوون 
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائل ڕەزامەند و دڵخۆشە بەوەی لیستی ناوی ئه‌و ڕفێنراوانه‌یان به‌ده‌ست گه‌شتووه‌ كه‌ حه‌ماس به‌نیازه‌ ئازادیان بكات، بەو پێیەی له‌ناو ئه‌و سێ كه‌سه‌ی وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئازاد بكرێن ساشا ئەلێکساندەر ترۆبنۆڤ هه‌یه‌ كه‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی ڕووسی هه‌یه‌ و پێشتر مۆسكۆ داوای ئازادكردنی كردبوو، هه‌روه‌ها ساگی دێکڵ هان ئیسرائلییه‌كی خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكییه‌.
لای خۆیەوە لیژنەی بنەماڵەی زیندانیانی ئیسرائیلی کە لە غەززە دەستبەسەرکراون، ڕایگەیاند: هه‌واڵی ئازادکردنی 3 زیندانی “مژدەیەکی خۆشە”. هه‌روه‌ك ئاماژه‌شیان به‌وه‌ كرد كه‌ ده‌بێت ڕێكه‌وتنی ئاشتی نێوان حه‌ماس-ئیسرائیل به‌رده‌وام بێت و تا دواهه‌مین ده‌ستبه‌سه‌ر‌كراو و ڕفێنراوانی ئیسرائیلی ئازاد بكرێن.
به‌ڵام وادیاره‌ تره‌مپ نایه‌وێت قۆناغه‌كانی ڕێكه‌وتن به‌و شێوه‌ هێواشه‌ به‌رده‌وام بێت و پێی وایه‌ ده‌بێت حه‌ماس سه‌رجه‌می ڕفێنراوه‌كان به‌ یه‌كجار ئازاد بكات.

 

  • دادگای توركیا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ئەكرەم ئیمامئۆغڵۆ دەركرد

  • ئەمشەو بۆ ماوەی کاتژمێرێک سەرجەم گڵۆپەکان دەکوژێندرێنەوە

  • ئەحمەد شەرع بۆ ڕوسیا: بەشار ئەسەدمان ڕادەست بكەنەوە

  • نوێنه‌رى تره‌مپ: نابێت حه‌ماس ئیداره‌دانى كه‌رتى غه‌ززه‌ بكات

  • دۆناڵد ترەمپ: لەجیاتی گەلی ئەمەریکا، پیرۆزبایی نەورۆز لە هەمووان دەکەم

  • سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ دەستگیرکرا

  • تره‌مپ :80 هه‌زار په‌ڕه‌ی نهێنی له‌باره‌ی جۆن كه‌نه‌دییه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌م

  • حەماس: ناتانیاهۆ بە پلەی یەکەم بەرپرسیارە لە شکاندنی ئاگربەست

  • بەرپرسێکی پێشووی مۆساد:دەبێت ئیسرائیل خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی تورکیا لە سوریا ئامادە بکات

سەرەکی