2025-03-08 734 جار خوێنراوەتەوە

وادەی ناردنی مووچە ئاشکرا کرا

ئیرادە میدیا

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی دوو ئاشکرا دەکات و دەڵێت”سودانی وتویەتی ئەم هەفتەیە پارە دەنێرین”.

سروە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی بە میدیای حزبەکەی وتووە، "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق پێی راگەیاندنین کە لەم هەفتەدا موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین".

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دارایی عێراق بۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات و مانگەکانی دواتر، تەئکید لەسەر خێرا ناردنی زانیاری مووچەخۆرانی هەرێم دەکاتەوە بۆ توطين بەپێی ڕێکارەکانی کەلەبڕیاری دادگای فیدراڵی هاتووە.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە، وەزیری دارایی عێراق بۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات و مانگەکانی دواتر، تەئکید لەسەر خێرا ناردنی زانیاری مووچەخۆرانی هەرێم دەکاتەوە بۆ توطين بەپێی ڕێکارەکانی کەلەبڕیاری دادگای فیدراڵی هاتووە.

ئەو پەرلەمانتارە بسی لەوەشکردووە: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق وتوویەتی، مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2024 تەسلیم بە حکومەتی هەرێم کراوە.

سۆران عومەر دەشڵێت: ئەمەش لەوەڵامی داواکاری مامۆستایانی مانگرتوو لە سلێمانی کە لە 3/2/2025 ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقمان کرد، نووسینگەی سەرۆک وەزیران داواکەی ئاراستەی وەزیری دارایی کردووە.

 باسی هاتن و نەهاتنی پارەی مووچە لەکاتێکدایە مووچەخۆران نزیکەی 100 ڕۆژە تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە، بەغداش بەبێ ئەو مەرجانەی داوایکردووەکە لەبڕیاری دادگای فیدڕاڵیدا هاتووە ئامادە نییە لەوادەی خۆیدا مووچە بنێرێت و مووچەخۆرانیش بەم ڕەمەزانە لە بەرداشی هەرێم و بەغدا گیریانخواردووە.

  • بەهای دۆلار وەکخۆی نامێنێتەوە؛ ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد

  • فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە لە بودجە جێگیرکران

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

  • داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق

  • شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن

سەرەکی